رۆژنامەی ڕاستی، ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی ئەهلییە لە 15-9-2005 لە شاری کەرکووک لەلایەن ڕۆژنامەنووس گۆران فەتحی و بەهاوکاری چەند ڕۆژنامەنووسێکی تری سەربەخۆی شارەکە دامەزرا، دواتر نووسینگەی خۆی لە پاڵ شاری کەرکووک لە شاری سلێمانی و قەزای کەلاریش کردەوە و کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی تری سەربەخۆی سلێمانی و گەرمیانیش هاتنە نێو ستافی ڕۆژنامەکەوە.
رۆژنامەی ڕاستی ماوەی پینج ساڵێ تەمەنی 41 ژمارەی لێدەرچوو، دوا ژمارەی لە 2010 دەرچوو، ئینجا ڕاگیرا لەلایەن ستافەکەیەوە.