لەساڵی 1969 لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە، تا سێی ناوەندی خوێندوە، ساڵی 1984 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوەو نازناوی (هەڵۆی) پێ بەخشراوە، لە 20-5-1986 چەکی پێشمەرگایەتی کردۆتە شان لە #تیپی 47ی پیرەمەگرون#، مخابن تەمەنی پێشمەرگایەتی هەڵۆ مل کەڵەکەی 47 زۆر کورت دەبێت و لە #06-09-1986# لە نەبەردێکی قارەمانەی شەڕی #قەیوان# _ #ماوەت# لە #کارێزە#ی کۆن دەچێتە ڕیزی هاوڕێکانیەوە.