لەگوندی کاوانیانی سەر بەشەقلاوە لەدایکبووەو کوڕی حەمید کاونی یەکەم شەهیدی شۆڕشی ئەیلوولە.
لەساڵی 1973 لەرێی ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی مارکسیزم لێنینزم لەبەغداد، پەیوەندیی کردووە بەکۆمەڵەوە.
ساڵی 1976 بڕوانامەی زانکۆی لەبەشی ئابووری، لەزانکۆی موستەنسەرییە وەرگرتووە.
لەسەر سیاسەت دووجار زیندانیی کراوە، جاری یەکەم ساڵی 1976، دووەم جاریش لەساڵی 1979.
ساڵی 1981 تاکاتی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 وەک پێشمەرگەی یەکێتی بەردەوام بووە لەخەبات.
لەهەرسێ کۆنفڕانسی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بەشداریکردووە.
لەساڵی 1983 بەسەختی برینداربووە لەئەنجامی دانانی بۆمبێک لەژێر ئۆتۆمبیلی هێزی پێشمەرگە.
لەجیابوونەوەی ئاڵای شۆڕشدا بەشداربووەو لەپلینۆمی ئاڵای شۆڕشیشدا دیسان بەشداربووە.
لەدوای ڕاپەڕینەوە تاوەکو ئێستا وەک نووسەر ورۆژنامەنووس کاردەکات وکتێبێکیشی ئامادە چاپە.
لەساڵی 2000ەوە ڕوویکردۆتە هەندەران وئێستا لەوڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە.