هووەخشەترە یان کەیخەسرەو یان کیاکسار بەهێزترین پاشای مادەکان بوو و دەورانی پاشایەتییەکەی ساڵانی 625 هەتا 585ی پێش زایین بووە و یەکەمین کەسێک بوو وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیای بردە ژێر ئاڵایێک و بووە زلهێزی سەردەمی خۆی. هووەخشەترە هەر ئەو پاشای مادەکانە وا یۆنانیەکان پێی دەڵێن کەیخەسرەو و لە فەڕەنسادا پێی دەڵێن Cyaxares.
کەیخوسرەو سێیەم پاشای مادەکانە کوڕی (فراوەتیس) ی کوڕی پاشا (دیاکۆ) یە واتە نەوەی دامەزرێنەری ئیمپراتۆری مادە لە سەردەمی کەیخوسرەودا دەسەڵاتی مادەکان لەوپەڕی بەهێزی دا بوو بەجۆرێ کورد لەناو هەموو پاشاکانی ماد دا زیاتر شانازی بەکەیخوسرەوە دەکات لەمارشی نەتەوەی کورد دا ناوی هاتووە وەکوو دەووترێ (ئێمە ڕۆڵەی میدیاو کەیخوسرەوین) ناو هێنانی لەسروودی نیشمانی دا ئاماژەیە بەلێهاتووی و بەهێزی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ماد لە سەردەمی پاشا کەیخوسرەودا.
هیرۆدۆتی یۆنانی لە پەڕتووکەکەیدا بەناوی مێژووی هیرۆدۆت باسی پاشا کەیخوسرەوی کردووە چۆن لە سەردەمی ئەودا دەسەڵاتی ماد گەشتووتە لوتکە چۆن توانیویەتی بە هاوکاری پاشای بابل دڕندەترین ئیمپراتۆری ئاشوری لەناوبەرێت و سنووری دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ماد فراوانتربکات.
فراوەتیس باوکی کەیخوسرەو بەدەستی ئاشوریەکان دەکوژرت دوای کەیخوسرەو شوێنی دەگرێتەوە ئەویش بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی باوکی و وەستاندنی ئەم هەموو ستەم و زۆری و خوێن ڕشتنەی ئاشوریەکان بڕیار دەدات بە هاوپەیمانی لەگەڵ پاشای بابلی نوێ (نەبو خەزنەسەری دووەم) هێرشبکاتە سەریان ئەوە بوو دوای شەڕو ململانێ توانی لە ساڵی612 پ، ز ئیمپراتۆری ئاشوری لەناوبەرێت لەوانە ئازادکردنی شاری (ئەربێلا) هەولێری ئێستا و (ئەرابخا) کەرکووکی ئێستا دەکات.
پاشا کەیخوسرەو بۆ بەهێزکردنی ئەو هاوپەیمانیەی نێوان ماد و بابل بڕیار دەدات کچێکی خۆی بەناوی (ئەمیتس) بداتە پاشای بابل، پاشای بابلیش تا شازادەکەی ماد گەرمای بابل بێزاری نەکات و هێندە خەیاڵ و بیری لای خاکی ماد و چیاکانی زاگرۆس نەبێت بڕیاردەدات باخچە هەڵوا سراوەکانی بابلی بۆ درووست بکات چونکە شازادەکەی ماد بەناوچەی شاخاوی ڕاهاتبوو.
ماوەیەکیش لە باکوور لەگەڵ لیدیەکان دەجەنگێت بەڵام هیچ لایەک سەرکەوتونابن چونکە خۆر گیرانێک ڕوودەدات و پێیان وایە تورەبوونی خواوەندە بۆیە شەر ڕادەگرن و هاوپەیمانی دەبەستن و پاشای لیدیاش کچێکی خۆی دەدات بەپاشای ماد تا پەیوەندی و هاوپەیمانیان بەهێزتر بێت.
لەکۆندا وا باوبووە کەکێشە لەنێوان دوو سەرۆک عەشیرەت یان سەرۆک وڵات دا هەبوو دوای ئاشت بوونەوە ژن و ژن خوازی لەنێوانیان دابووە بە پتەو کردنی ئەو ئاشتەوایەیان و بنبڕکردنی کێشەکەیان.
دیاکۆنۆڤ نووسەری ڕووسی و شارەزا لە بواری مێژووی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست پێی وایە گۆڕی بەردینی قسقاپان گۆری کەیخوسرەوی سێیەم پاشای مادەکان.