ساڵی 1352 لە گەڕەکی جەوراوای شاری سنە لە دایک بووە. کارناسی زبان و ئەدەبیاتی فارسییە لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی شاری سنە، ساڵی 1369 لە ئەنجومەنی سینەمای جەوانانی ئێران ناوەندی سنە دەستی بە کاری وێنەگری کردووە. لە زۆربەی شار و گوندە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کاری وێنەگری کردووە و تا ئێستا 7 پێشانگای تاکەکەسی لە شاری سنە کردۆتەوە. هەروەها ساڵی 2003 بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی گالێری وێنەی فۆتۆگرافی بە ناوی "سنە دژ" کردۆتەوە کە تا ئێستا زۆربەی ئەو وێنانەی کە بە کانێراکەی تۆماری کردوون تیایدا نمایشی کردووە و بە شێوەی کارتی پۆستال ئەم وێنانەی پێشکەشی هۆگرانی هونەری فۆتۆگرافی و هەروەها گەشتیارانی کورد و ئێرانی و بیانی کردووە کە سەردانی کورستانیان کردووە و لە لایەن ئەوانەوە پێشوازییەکی بێوێنەیان لێکراوە.