لوتفی شاعیر ناوی تەواوی شێخ لەتیف شێخ ڕەزا بەرزنجییە و لە ساڵی 1905 لە گوندی (پەڵکانە)ی سەر بە قەرەحەسەن لە دایکبووەو جگە لە زمانی کوردی زمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکی بەباشی زانیوە و چەندین کتێبی لەو زمانانەوە وەرگێرِاوەتە سەر زمانی کوردی.
لوتفی شاعیر وەکو زۆربەی شاعیرە کلاسیکییەکان مامەڵەی تەواوی لەگەڵ عیشقی مەجازیدا کردووە و لە شیعرەکانیشیدا ڕەنگیانداوەتەوە، لە ڕێکەوتی 23-05-1989 دا کۆچی دوایی کردووە.