• یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی عێراق/ هەرێمی کوردستان, ڕێکخراوێکی پیشەیی ئابووری کارایە, کارئەکات بۆ پێشخستن و برەوپێدان و پێگەیاندنی چالاکی هاوردە و ناردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
• لە 21-9-2005 بە فەرمی ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ کردنەوەی لقی #سلێمانی#.
• لە 11-11-2005 بە دەست پێشخەری کۆمەلێک هەڵبژاردەی چالاکوانی بواری ئابووری و بەتایبەتی بواری هاوردە و هەناردە لە پارێزگای سلێمانی و بە چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی خۆی ڕاگەیاند.
• لە 18-10-2007 بە شێوەیەکی فەرمی مۆڵەتی یاسایی وەرگرتووە لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە 1904 لە 18/10/2007بەناوی (یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی عێراق/ هەرێمی کوردستان).
• لە 24-3-2008 وەک ڕێکخراوێکی ناحکومی (NGO) لە سەنتەری هاوکاری عێراقی تۆمارکراوە.
• لە 10-9-2008 بە فەرمی ڕەزامەندی وەرگیرا بە کردنەوەی لقی #هەولێر#.
• لە #03-05-2009# بە فەرمی ڕەزامەندی وەرگیرا بە کردنەوەی لقی #دهۆک#.
• لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی دانەبڕاو و لەڕێگەی ئه و شاندانەوە کە ڕێکیخستبوون و ناردوویەتی, هاوکارو هاوبەش بووە لە ڕێکخستن و بەئەنجام گەیاندنی گەلێ پێشانگاو کۆنگرە و سیمینار و کۆر و کۆبوونەوە و مێز گردی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم و بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەوروپاو بەریتانیا و ئەمریکا و خوارووی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عەرەبی و کەنداو.
• بەبەردەوامی پێشوازی له و شاندە بیانیانە لە بازرگان و پیشەسازان و پیاوانی کاری کردووە کە سەردانی هەرێمیان کردووە, وە کۆر و سیمینار و کۆربەندی هاوبەشی بازرگانی و ئابووری بۆ ئەنجام داون, بە هاوبەشی ئەندامانی و ئه و ڕێکخراوانەی لە بواری گەشەکردن و پەرە پێدانی ئابووری و بازرگانیدا کار دەکەن.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=ئامانج و مەبەست=KTML_End==KTML_FontSize_End=
1. بۆ گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکان, پێویست بە دارشتنی پلان و بەرنامەیەکی زانستی تۆکمە هەیە بە چەند قۆناغێک, کە بەگشتی لە سێ قۆناغدا خۆی دەبینێتەوە:
ا) قۆناغی هاوردەکردنی کاڵا , بۆ بوژانەوەی چالاکی ئابووری و بازرگانی لەم قۆناغەدا, هەوڵ دەدرێت بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی کۆمەڵانی خەڵک له و کاڵایانەی پەیوەندی بە ژیانی ڕۆژانەیانەوە هەیە, وە ئه و کاڵا خامانەی کە دەبنە هۆی بوژانەوەی چالاکییە پیشەسازییەکان.
ب) قۆناغی دروست کردنی بەرهەمی خۆماڵی, لەم قۆناغەدا هەوڵدەدرێت ئه و کاڵا خامانە و ئامێرانەی کە بنەمای دروست کردنی پیشەسازییەکی خۆماڵیانە , برەویان پێبدرێت و گەشە بکەن تا بەرهەمەکانیان بتوانێت بازاری ناوخۆی هەرێم پڕ کاڵای جۆراوجۆر بکات وە پێداویستییەکانی خەڵک دابین بکات.
ج) قۆناغی هەناردەکردنی کاڵا بۆ دەرەوەی هەرێم و عێراق, پاش قۆناغی دووەم و دابین کردنی پێداویستییەکانی بازاری هەرێم, گەشە بە کەرتی پیشەسازی و کشت وکاڵ بدرێت, تابتوانرێت بەرهەمیان زیاتر لە پێداویستی بازارەکانی هەرێم بێت. وە ئه و زیادانە بە کوالێتییەکی باش و پوخت هەناردەی دەرەوەی هەرێم بکرێت وە ببێتە کاڵایەکی ڕکابەر لە بازارەکانی دەرەوە دا و سەرچاوەی داهاتێکی باش بێت بۆ هەرێم.
2. داکۆکی کردن لە ماف و پاراستنی هاوردە کارانی هەرێمی کوردستان لە کۆسپ و تەگەرەکانی بازار بەتایبەت لە ساختەی بەرهەمە پیشەسازییەکان.
3. هاری کاری و هاوکاریکردن لەگەڵ ئه و وەزارەت و دامەزراو و ڕێکخراوانەی کە پەیوەندییان هەیە بە چالاکی بواری کارەکانی یەکێتی هاورده و هەناردەکارانەوە, بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانیان.
4. ئاسانکاری کردنی کاری ئەندامانی بە مەبەستی ئامادەبوونیان له و پێشانگا و کۆنگرە ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیانەی کە لە وڵاتی دەرەوە ئەنجام دەدرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان و تێبینیکردنی ئه و پێشکەوتنانەی لە جیهاندا ڕوویداوە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا و ناوەندە پەیوەندیدارەکان دا.
5. هاندانی سەرمایەدارانی بیانی بۆ وەبەرهێنان لە هەموو کەرتە ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیەکانی هەرێمدا و کارئاسانیان بۆ بکرێت.
6. برەودان بە گەشەکردنی ئابوری کوردستان و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی تاکە کەس.
7. هاندانی بازرگانان و پیشەسازان بۆ کردنەوەی کارخانەی ستراتیژی بۆ بەرهەم هێنانی خۆماڵی.
8. هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی خۆماڵی تا گەیاندنی بە ئاستی هەناردەکردنی کاڵاکانیان پاش دابین کردنی پێداویستییەکانی بازاری ناوخۆ.
9. گرنگیدان بە ڕاگەیاندن لە گشت بوارەکان دا بەتایبەتی باسکردن لە کاریگەری هاوردە و هەناردە لەسەر ژیانی تاکەکەسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوییەکانی ژیانیان و دەرکردنی بڵاوکراوەی پێویست وەک گۆڤار و دانانی پێگەی ئەلیکترۆنی و کردنەوەی خولی فێربوونی زمان و ڕاهێنانی پیشەی.
10. هەمئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە ئابورییەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
سایتێکی تایبەتی بەم ناونیشانە هە یه:
http://www.ieku.org