جەلیل زەنگنەی دەرهێنەر لەدایکبووی ساڵی 1947ی #کەرکووک#ە و لە ناوەڕاستی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا هاتۆتە شاری #سلێمانی# و نزیکەی نیو سەدەیە سەرقاڵی کاری هونەرییە و لەو بوارەدا جێگە دەستی دیارەو خزمەتێکی باشی کردووە.
زەنگنە لە ماوەی ژیانیدا چەندین کاری بەپێزی پێشکەشکردووە دیارترینیان زنجیرەی گەردەلول و خولە پیزەیە.