ناسراو بە بارام، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕ و چالاکی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە مەولوود لە ساڵی 1974 لە گوندی گوندەوێڵە سەر بە شاری #شنۆ# لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری مامناوەندی لەدایک بووە.
مەولوود ئیشی ڕۆژنامەنووسی لە ساڵی 2000 بە کار کردن لە هەفتەنامەی داهاتوو لە شاری #بۆکان# دەست پێکرد و سەرپەرەشتی بەشی کولتوری ئەم بلاڤۆکەی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بە ئەوستۆ وەبووە.
مەولوود دوای داخرانی ڕۆژنامەکان و سەرکەوتنی مەحموود ئەحمەدینەژاد لە ساڵی 1384ی هەتاویدا، دەستی بە نووسین و وەرگێران لەسەر تۆڕی ئەنترنێت کرد و و بۆ ماوەی 14 مانگ سەرپەرشتی ماڵپەڕی جوانەمەرگی نیشتمانی کردوە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی وەکوو میدیایەکی ڕاگەیاندنی کوردی سەربەخۆ چالاکی دەنواند.
هەروەها لە مانگی گوڵانی 1384 مەولوود بلۆگێکی لەژێر ناوی کێلەشین کردۆتەوە و بە دوو زمانی کوردی و فارسی سرنجەکان و یادداشتەکانی خۆی تێدا دەنووسێ.
هێندێک لە نووسینەکانی:
حمایت 1500 نفری از “اعدام بس کودکان”: human-rights-iran.org
یادێک بۆ شاعیری نەتەوەیی مامۆستا هێمن
بیانیە جمعی از فعالان مدنی و طرفداران حقوق بشر کردستان در ڕابطە با معضل مین
چارەسەرکردنی کێشەی نێوان شیعەو سوننی لە نێوان وەهم و واقیعدا
دیمۆکراسی خەساوو لاوازی گەشەی کولتوری سیاسی کۆمەڵگەی کوردی
رێبازی پێشەوا قازیو چەند تێبینییەک، سایتی بەیان
پڕۆژەی بەختەوەری لەهەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز مامۆستا حاجی کاروان سایت بەختەوەری