عەلی مراد میرزایی کوڕی کوێخا حەمە مراد میرزایی لە ئاوای بیزمیرئاوا ناوچەی داڵاهۆ لەساڵی 1331ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش هاتوتە دونیا. هەتا پۆلی شەشی سەرەتایی دەرسی خوێندووە و بە هۆی گیروگرفتی ژیان دەستی لە خوێندن هەڵگرتووە.
هەروەها لە لایەن ئاموزش و پەروەرشەوە بوتە بە مامۆستای ئاوای لە چەند گوند دەرسی وتووە، زۆری حەز دەکرد کە خەڵک خوێندەوار بێت بەتایبەت منداڵەکانی ئاوایی. بەهۆی شەڕی ماڵ وێرانکەری ئێران و عیراق ناوبراو لە گەڵ هەزاران خەلکی ناوچەی دالاهۆ، سەرپێڵ زەهاو. پاوه، کرمانشاە ئاوارەی عیراق دەبێت لە ئۆردگای ڕۆمادییە نیشتەجێکراوە.
هەروەها لە ڕۆمادییە پێوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەگرێت و چاڵاکانە لە هەموو بوارێکەوە دەست بە کارو تێکۆشانی دەکات. کەسێکی زۆر هەڵسوڕو چاڵاک بووە لە هەموبوارێکەوە. کاک عەلی مرا میرزایی لە ساڵی 1992 بۆ جاری دووەم ئاوارە دەبێت و لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرێ دەکرێتە بۆ وڵاتی سوئێد و لەو وڵاتە نیشتەجێ دەبێت.
خوالێخۆشبوو ئینسانێکی نیشتمانپەرو بوو، خاک و نیشتمانەکەی خۆش دەویست، هیواو ئومێدێکی زۆری بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەبوو، بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی نەتەوە ژێردەستەکەی هەر ئەوەش ببووە هۆی ئەوە بە گەیشتنی بۆ سوئێد پێوەندی دەگرێت بە تەشکیلاتی حدکا و دەست دەکات بە کارو تێکۆشانی. بە هۆی چالاک بوونی دەبێتە مشاوری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتۆبۆری.
ڕۆژی 19-07-2009 بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کە ماوەی نزیک بە ساڵێک بوو بەربەرەکانی لەگەڵ دەکرد، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری یۆتۆبۆری ماڵئاوایی لە بنەماڵە و خزم و کەسانی و هاوڕێ یانی دەکات.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 24-07-2009 کاتژمێری 11ی سەر لە بەیانی لە گۆرستانیKviberg بەخاک دەسپێردرێت.