لە زمانی خۆیەوە:
ناوم عومەر محەمەد کەریمە لە ساڵی 1955 لە گەڕەکی کانیسکان لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووم، هەر لە تەمەنی منداڵیمەوە خولیای وەرزش بووم بە تایی بەتی تۆپی پێ و ڕاکردنی دوور، سەرەتای دەستپێکردنم لە تیپە میللیەکان دەگەڕێتەو بۆ ساڵەکانی 1966 لە گەڕەکی ئیسکان، کۆمەڵێک لاوی خۆێن گەرم بووین کە زووربەمان هاو تەمەن بووین، لە کاتی مەشق کردن یان یاریکردنمان زۆر لە پیاوانی گەڕەک دەهاتن بۆ سەیرکردنمان، یەکێک لەو بەڕێزانە کە نزیک بووە وە لێمان برای بەڕێزو شەهیدی قارەمان جەمالی عەلی باپیر بوو، کە زۆر پشتگیری دەکردین، هانیشی ئەداین لە بەردەوامیمان، پاشان داوی لێکردین کە ناوی تیپەکەمان بگۆڕێن بۆ تیپی شەهید کەمال سەلیم، ئێمەش بڕیارمان داو، داواکاریەکەیمان پەسەند کرد. پاشماوەیەکی کەم خۆی بوو بە ڕاهێنەری تیپ و یاریشی دەکرد بۆ تیپەکەمان.
لە ساڵی 1969 چوومە ڕیزی هەڵبژاردەی تازە پێگەشتوەکانی شاری سولێمانی و هەڵبژاردەی پەروەردە بەشداری یاری تۆپی پێ وگوڕەپانم دەکرد هەمان ساڵ چوارهەمی عیراق بووە لە ڕاکردنی 5000 مەتر لە سەر ئاستی پەروەردەکان. لە ساڵی 1971 لەبەر نەچوونم بۆ سەربازی بووم بە یاری زانی پۆلیسی سلێمانی کەوا لەو ساڵەدا پلەی نایابی عیراق بوون.
لە هەمان ساڵدا هەڵیان بژاردم بۆ هەڵبژاردەی سولێمانی تا ساڵی 1974 بەردەوام بوون پاشان بەهۆی شوڕشی ئەیلول تیپەکەیان وەک هەڵوێستێکی کوردانە، پەیوەندیمان کرد بە شوڕشەوە وەک پێشمەرگەیەک کە زۆربەی یاری زانەکان لای شەهید جەمالی عەلی باپیر ماینەوە کە پلەی لە ناو شۆڕشدا (سەرلق بوو)، پاش چەند مانگێک چەند یاری زانێکمان چووین بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ بەشداری کردنمان لە تیپی هەڵبژاردەی کوردستان و چەندین یاری دۆستانەشمان ئەنجام دا. تا کاتی هەرەس هێنانی شۆڕش، ئێمە لە دەرەوە بووین پاش هاتنەوەمان بۆ شاری سلێمانی دوریان خستینەوە بۆ شارەکانی باشووری عێراق، دوای چەند ساڵێک گەڕاینەوە بۆ سلێمانی بەڵام ئیتر توانای وەرزشمان نەما، بەڵام وەک ئیداری لەگەڵ تیپی کەمال سەلیم بووم.
دوای 3 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991، توانیمان تیپەکەمان بکەین بە یانە لە 1994.
لەساڵی 1995 دا لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستانیان دروست کرد، هەر لە سەرەتای دروست بوونەوە تا ئیستا دووکۆنگرەیان بەستووە لە هەردووکیاندا بووە بە ئەندامی کومیتەی تەنفیزی بە جێگری سەرۆک دەسنیشان کراوم و تاوەکو ئێستاکە بەردەوامم لە خزمەتکردنی وەرزش لە کوردستاند.
لە ڕۆژی 30-11-2008 کۆچی دوایی کرد.