لە ساڵی 1359دا ڕۆیشتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی شاهۆی ئەوکاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و تا ساڵی 1366 لە ڕیزی پێشمەرگەکان دا ئەرک و تێکۆشانی حیزبی بەڕێوەبرد.
پاش گیرانی هەڵەبجە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران نەیتوانی دەربازبێت و وەک زۆر کەسی دیکە ناچار بوو بچێتەوە ئێران. هەر بۆیە ڕێژیم وەک دیل هەڵسوکەوتی لەگەڵ کرد و بۆ ماوەیەک خرایە بەندیخانە.