یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی #کامکاران#. ساڵی 1954 لە شاری#سنە# لە دایک بووە و ژەنیاری تومبەکە. لە سەردەمی منداڵی دا حەزی لە نیگارکێشی بووە بەڵام بەهۆی ژیانی لە بنەماڵەیەکی شەیدای مۆسیقا دا، ئەویشی بۆ دنیای هونەری مۆسیقا ڕاکێشاوە و بۆ ئۆرکێستری فەرهەنگ و هونەری سنە تومبەکی لێداوە و ئێستاش بۆ کامکاران تومبەک لێدەدا.