محەمەد عومەر عوسمان لە ساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە هەر لە سەرەتای لاوی دەستی بە پەرتووک خوێندنەوە کردووە، لە ساڵی (1975) دەستی کردووە بە نووسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1944/0026.JPG=KTML_Photo_Alt=محەمەد عومەر عوسمان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1944/0026.JPG=KTML_Photo_End=
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی #لە غوربەتا# بڵاو کردووەتەوە و هۆنراوەەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
#22-10-2019# شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پایز لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە. سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ دواڕۆژ پشتڕاستکردەوەو وتی: براکەی محەمەد عومەر وتوویەتی کاتێک چوومەتە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.[1]