ساڵی 1991 بە هاوکاری کۆمەڵێک ئامێرژەنی گەنج دامەزرا، لەوانە: حەمید موتەبەسیم، محەمەد عەلی کیانی نیژاد، مورتەزا ئەعیان، کەیهان کەڵهوڕ، بیژەن کامکار، پەشەنگ کامکار و ئەردەشیر کامکار.
ئەم گروپە یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو ئیرەج بەستامی بڵاوکردەوە و لە درێژەدا لە گەڵ ئەم گۆرانیبێژانەدا کاری هونەری کردووە: بێژەن کامکار، شەهرام نازری، سەدیق تەعریف، سالار عەقیلی، خاتوو سیما بینا، خانمی پەریسا و هۆمایوون شەجەریان.
ئەم گروپە بە توانا و چالاکە لە ناوەندەکانی فەرهەنگی و فیستیڤاڵەکانی گەورەی دنیادا کۆنسێرتی پێشکەشکردووە، لەوانە: بەشی فارسی ڕادیۆ ئاڵمانیا DW، ڕادیۆی ڕۆژئاوای ئاڵمانیا WDR، ڕادیۆ بەرڵین RBB، ڕادیۆ فرانکفۆرت HR2، ماڵی فەرهەنگەکانی دنیا لە بەرڵین، فیستیڤاڵی "فێز"ی مەراکیش، فیلارمۆنیکی کۆڵن، فیلارمۆنیکی ئۆرێنج کانتی، شانۆی شاری پاریس و زۆربەی فیستیڤاڵەکانی پڕبایخی دنیا.
گروپی موزیکی "دەستان" ئەم ئەلبوومانەشی بڵاوکردۆتەوە: "بوی نوروز" بە دەنگی ئیرەج بەستامی، "ساز نو اواز نو" بە دەنگی شەهرام نازری، "سفر بە دیگر سو" بە دەنگی شەهرام نازری، "حنایی" بە دەنگی خاتوو سیما بینا، "سە نوازی دستان" پێکەوەژەنینی پێژمان حەدادی، حوسێن بێهروزی نیا و حەمید موتەبەسیم، "شوریدە" بە دەنگی پەریسا کە شۆکی موزیک لە لایەن گۆڤاری موزیکی لۆمۆند و خەڵاتی باشترین موزیکی ساڵی 2003 لە لەیەن وەزارەتی فەرهەنگی فەرەنسای بەدەستهێنا، "گل بهشت" و "لولیان" بە دەنگی شەهرام نازری، "ماە عروس" بە دەنگی گۆرانیبێژی کورد سەدیق تەعریف، "ساز دستان" پێکەوە ژەنینی گرووپ، "دریای بی پایان" بە دەنگی سالار عەقیلی، "قیژەک کولی" و "خورشید ارزو" بە دەنگی هۆمایوون شەجەریان.
ئەندامی گروپی موزیکی "دەستان" بریتین لە هونەرمەندان:
حەمید موتەبەسم ئامێرژەنی تار و سێتار، سەعید فەرەج پووری ئامێرژەنی کەمانچە، حوسێن بێهروزی نیا ئامێرژەنی عود، پێژمان حەدادی ئامێرژەنی پێنداریک و زەرب، بێهنام سامانی ئامێرژەنی دەف، دەمام، کوزە و هۆمایوون شەجەریان گۆرانیبێژ.