ساڵی 1338ی هەتاوی لە گوندی سەڵتەکەڵتوو لە ناوچەی سەرشیوی #سەقز# لەدایک بوه.
شاعێرو نووسەری سەقزی سەرەتا لە گوندەکەیانەوە چوەتە بەرخوێندن، پاشان لە شاری سەقز دیپلۆمی لە دانشسەرا وەرگرتوەو و لەگوندەکانی ناوچەی خوڕخوڕه، سەرا، گەورک و سەرشیوی سەقز بوەتە مامۆستای قوتابخانە و دواتر لە زانکۆی پەیام نوور وەک خوێندکار وەرگیراوەو لیسانسی ئەدەبیاتی فارسی وەرگرتوە و ئێستا لە شاری #سنە# مامۆستای قوتابخانە و خوێندنگاکانه.
هونەرمەند ڕەحیم لوقمانی نەک هەر قەڵەمی ئەدەبی وهونەری بەدەستەوە بوە بەڵکوو هەر بە هۆی ئەشق وهۆگریەکی زۆر کە بە مۆسیقای ڕەسەنی کوردی هەبوو فێری ئامێری مۆسیقایش بوە و ئامێری تەمبوور لێدەدا و وتەنانەت قوتابیشی لە ماڵی خۆیدا وەرگرتوە.
کاک ڕەحیم لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران دا هەرچەند مێر منداڵ بوو بەڵام شێعری شۆڕشگێڕی لە کۆبوونەوەکانی زەمانی شۆڕش دا ئەخوێندەوە و دواتر لە ڕادیۆ و لە گوڤارەکوردیەکاندا بڵاو کراوەتەوە بە نازناوەکانی نەکەرۆز، و شیروان.
لە سەر زۆربەی قاڵب وکێشی شێعری کوردی کاری کردوەو شێعری هەیه، ساڵی1982ی زایینی لەسەرهەندێ لەو شێعرانە لەسەرکار لابراوە، دواتر ساڵی 1983 و84 چەند جار گیرو گرفتی بۆ هاتوەتە پێشەوە و تەنانەت ماوەیەکیش لە بەندیخانەی شاری سەقز بەند کراوه.
ساڵی 1985ی زایینی بە کەفالەت ئازاد کراوە و دوای ئەوە چووتە ئینتشاراتی سەڵاحەدینی ئەیوبی سروە لەشاری #ورمێ# و لەوێ لەگەڵ ئەندامان وکادری نووسەران دەستی بەکار کردوە.
ساڵی 1987 کە نەیدەتوانی بنەماڵەکەی جێ بهێڵێت بانگ کراوەتەوە بۆسەر کارەکەی کە مامۆستایی لە قوتابخانەکان دابوو، بەڵام پاش موحاکمەیەک لە تاران بە کەم کردنەوەی یەک لە سەر سێ مووچەی مانگانەی مەحکووم کراوە و بەو بڕە پارە کەمە هاتوەتەوە سەر کارەکەی. لەگەڵ ئەوەی کە هەرساڵەی لە گوندێکی ناوچەی سەقز مامۆستایەتی ئەکرد دەستیشی کرد بەکۆکردنەوەی چیرۆکی کوردی و نووسین و بابەت وبەرهەمی ئەدەبی.
بەردەوام لە بۆنە و ڕێورەسمە کوردیەکاندا بەشداری کردوە وبەرهەمی پێش کەش کردوە. لەسەر ئەرک و ماندووبوون و گیرفانی بەتاڵی خۆی خوێندنی درێژە پێداو لە بەشی زمان و ئەدەبی فارسی دا لە زانکۆی پەیام نووری سەقز لیسانسی وەرگرتوه.
بەهۆی هەندێ گیروگرفت و بانگ کردنی پەیتا پەیتا، ناچار ساڵی 1999ی زایینی بەماڵەوە چووتە بەر بناری کێوی ئاویەر واتە شاری سنە و لەوێش هەرچەند بە تاڵی ودژواری ژیانی تێئەپەڕی، بەڵام وەک هەمیشە لەگەڵیدا ڕاهات وئەمجارەیان بووتە مامۆستای دواناوەندی و دەرسی فارسی بەمناڵی کورد دەڵێتەوە هەرچەند هەمیشە ڕێگەی خوێندن و نووسینی کوردی بۆ مناڵانی کورد شی ئەکاتەوە
لەزۆربەی کونگرە و سمینارە ئەدەبی وکوردیەکاندا بە بەرهەمەوە بەشداری کردوە.
لە کونگرەی مەولەوی کورد لە شاری سەقز.
هەروەها لە مێهرەجانی مەولەوی لەساڵی 2000دا لە شاری #سلێمانی# کە وتارێکی باشی لە سەر ئیقاعی شێعری مەولەوی پێشکەش کرد.
لە شاری سنە لە کۆنگرەی هەورامان و سمینارگەلی شێعری و ئەدەبی کوردی بەشداری کردوە و بەرهەمی پێشکەس کردوە.
ساڵی 2006 لەکونگرەی نالی لە سەنتەری ئێڵ بەگی جاف، لە سلێمانی بە وتارەوە بەشدار بووه.
ساڵی 2003 لە چەند دەفتەر بەرهەمی چەند ساڵەی بەشێکی بچووکی بە ناویزامستان لە چابدا، ئەو ساڵانە چاپ و پەخشی کتێبی کوردی وەک ئێستا پڕئاستەنگ و بەربەست نەبوو! لەپێشدا ئینتشاراتی گۆران لە سنە بەبێ ڕەزامەندی شاعیر شێعرەکانیان بە شێوەیەیریسوگرافی چاپ کرد و بەناو دەزگای خۆیانەوە پەخشیان کردەوە. بەڵام دواتر ئینتشاراتی پەرتەوبەیان بەشێوەیەکی ڕێک وپێک چاپیان کرد و هەر زۆر زوویش لەبازاڕدا تەواوبوو.