رووەک و گژ و گیا بۆ زۆر لە بوارەکانی ژیان گرنگی خۆی هەیە، ڕوەک و خۆراکە گیاییەکان جیا لەوەی مرۆڤ بەدرێژای مێژوو وەک خۆراک و درێژەدان بەژیان بەکاریان هێناو چاندویانە،لە هەمان کاتدا لە ڕۆژگاری زودا بۆ سارێژکردنەوەی برینەکان و چارسەرکردنی نەخۆشیەکان لەلایەن مرۆڤەوە بەکارهاتووە،بەڵام لەگەڵ گەشەسەندنی ژیان و پێشکەوتنی بواری زانست و تەکنەلۆژیا بەکارهێنانی ڕووەک بەشێوەی سادەکەی جاران ڕووی لە کزی کرد،بەڵام لەگەڵ ئەو گەشەسەندنەی کە ڕویدا نەیتوانی شوێن بەدەرمان و چارەسەر سروشتیەکان چۆڵ بکات،بۆیە بەشێوەیەک لە شێوەکان بەکارهێنانی گژی و گیا بەردەوامی پێدرا بەتایبەت لە (صین)،لە ساڵی 1998 لە ئەمریکا ڕێپێوانێکی گەورە سازکرا،خۆپیشاندەران لەو ڕێپێوانەدا داوای گەرانەوە و سود وەرگرتن لە سروشت و بەروبومە گیایەکان دەکرد بۆ چارسەرکردنی نەخۆشییەکانیان، لە ئاڵمانیاش پارتی سەوز کە پارتێکی سروشت دۆستە هەر بەو بۆنەیەوە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان بەدەست هێناو توانی بچێتە ناو پارلەمانەوە.
لە کوردستانیش کە خاوەن سروشتێکی ڕەنگینە و سەدان جۆری ڕووەکی خۆرسکە،لە مێژوودا زۆر سود لەو گژو گیاو ڕوەکانەوە وەرگیراوە و لە ڕووی پزیشکیەوە لەلایەن حەکێم و نەخوێندەوارانەوە بەهۆی گواستنەوەی ئەزمونی سەرکەوتویان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر توانیویانە پێویستی ئەو کاتی خۆیان دابین بکەن و خزمەتی خەڵکیشی پێ بکەن لە تیمارکردنی برین و بریندارەکان، هەڵبستنەوە (هێنانەوە)ی قاچ و دەستی پەراسوی شکاو ئێسقان و بۆ هەموو جۆرە نەخۆشییەکانی تر گزگل و مازووی کوتراو خۆڵەمێش و زۆر شتی تریان بەکارهێناوە.
لە کوردستان ئەگەر چی بەهۆی پێشکەوتنی بواری پزیشکی ئەو جۆرە چارسەریانە ڕێژەکەی ڕووی لە کەمی کردبوو،بەڵام کەسانێک مابوون کە بەبەکارهێنانی ڕووەکی سروشتی چارسەری نەخۆشەکان دەکەن تا ئێستا.
ئەو کەسانە کە بەشێکیان خۆرسکن و ساڵانێًکی زۆرە لە بواری ڕووەکی سروشتی کاردەکەن و بەشێکی تریشیان کەسانی ئەکادیمی و پزیشکن لە چوارچێوەی کۆمەڵەیەک خۆیان کۆکردەوە بەبەرزکردنەوەی سروشت باشترین دەرمانخانەیە،گەرانەوە بۆ سروشت ئاسودەیی دەروون و جەستەیە بەناوی کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستانیان لەسلێمانی لە ساڵی 2004 ڕاگەیاند و مۆڵەتی ڕەسمیان لە وەزارەتی ناوخۆ وەرگرت.
ئێستا ژمارەی ئەندامانی کۆمەڵەیە لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 100 ئەندام و ڕێژەکەش لەبەرزبونەوەی بەردەوام دایە،وەکو لێپرسراوانی کۆمەڵەکە باسیان لێوە کرد، سەرەتا وەزارەتی تەندروستی ڕازی نەبوو گرنگی بەبەکارهێنانی ڕووەکی سروشتی بدرێت لە بواری پزیشکیدا،بەڵام دواجار وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی خۆی نیاشانداو لەو چوارچێوەی ئەو بایەخپێدانەشدا خوڵیکی بەهاریکاری ناوەندی ڕووەکی پزیشکی لە بەغدا بۆ 45 ئەندامی کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان و ژماریەک پزیشکی وەزارەتی تەنردوستی و پسپۆرانی وەزارەتی کشتوکاڵ کردەوە.
ئێستا ژماریەک دەرمانخانەی سروشتی هەیە لە شارەکانی کوردستان ڕۆژانە هاوڵاتیان بەمەبەستی چارسەرکردنی نەخۆشییەکانیان سەردانی ئەو دەرمانخانانە دەکەن لەو بارەیەوە محمەد عەبدولڵا دەڵێت سێیەم جارە سەردانی ئەو عیادەییە دەکەم، جارێکیان بۆ خزمێک هاتین کە منداڵایان نەدەبوو،بەو هاتنەمان و سودێکی 100% یان بینی ئەنجامەکەی زۆر باش بوو،جارێکی تریان بۆ خێزانەکەم هاتم کە خواردنی پێ نەدەخورا،ئەمجارەش هەر بۆ ئەو مەبەستە هاتومەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە تا ئێستا.
بەرای من شتێکی زۆر باشە چونکە،موادی کیمیاوی لەگەڵ دەرمانەکان نییە،هەموو شتەکان سروشتین ئەوەش بەتەئکیدی سودی دەبێت.....
بەکارهێنانی گیا دەرمانیەکان لەسەر بنەمایی زانستی نوێیەو دوورە لە هەموو جادەو سیحرێک ئەو دروشمەیە کە لەناوە دەرمانخانەکان هەڵیان واسیوەو داواکاران لەلایەنە پەیوەندارەکان بایەخی زیاتر بەو جۆرە چارسەر بدەن.
چارسەرکردنی نەخۆشی-یش یا برینەوەی دەرمانی گیای بۆ ئەو نەخۆشخانەی سەردانی ئەو دەرمانخانانە دەکەن بەچەند قۆناغێکە و دوای ئەوەی لەولایەن پزیشکی پسپۆرەوە پشکنینی بۆ دەکرێت ئینجا لێرە چارسەریان بۆ دادەنرێت لەو باریەوە ئیسماعیل موشیر کە شارەزایی هەیە لە دەرمانی گیای ئەڵیت وەکو دەرمانخانە گیاییەکان ئەوەی پێویست بێت وەکو پزیشکی گیایی مللیی بەریتانیا یا دەستوری گیایی میللی ئەمریکا،لەسەر ئەو دەستورانە دەرمانەکەی پێ دەدەین،یان ئەو دەرمانە ئامادەکراوانەی کە لەو کۆمپانیا گیانەی کە شوێنی باوەر پێکردن و باوەرنامەی تەندروستیان هەیە دروستی دەکەن،ئەو دەرمانەی پێ دەدەین،ئەو دەرمانەش بەقۆناغ بەنەخۆشی دەدەین،قۆناغی یەکەم ئەگەر نەخۆشیەکی مزمن نەبێت جیا لەوە هەندێ نەخۆشی لەناکاو فەوری دەبێت بچێت بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن، پەیوەندی بەئێمەوە نییە،چونکە دەرمانی گیایی چارسەری لەسەر لاشەی مرۆڤ بەلەسەر خۆی کاردەکات وەکو ئیش و ئازارێک لەجەستە دەبێت بەدەرزییەکی ڤۆڵتارین لەخۆت دەدەیت ئازارەکەت دەروا،ئەو بەنیو سەعات کار دەکات لەوانیە ئەوە بەدانێک یا ڕۆژێک کاری خۆی بکات،بەڵام دوایی ئەوەی نەخۆشێکەمان بۆ ڕونبوەوە، ئینحا سەرەتا بەخۆراک چارسەری بۆ دەکەین مەسەلەن ئەو خۆراکانەی کە خراپن بۆ نەخۆشیەکەی سەرەتا لێ قەدەغە دەکەین،ئەو خۆراکانەشی کە سودی بۆی هەیە،بەتایبەت شتی سروشتی وەکو میوەجات وای لێدەکەین زیاتر گرنگی پێ بدات و بیخوات،قۆناغی دووەم دینە سەر ئەو دەرمانانەی کە زۆر بەهێز نین کە ئێمە (تاک دەرمان)ی پێ دەڵین وردە وردە بەو قۆناغە چارسەری دەکەین بۆ ئەوەی لەشی بەهێزتر بێت،ئەگەر هاتو سودی لێوەر نەگرت ئەو کات بەقۆناغی سیێەم دەرمانی بەهێزتری دەدەینێ و پێکهاتەی زیاتر چارسەری دەکەین و چاودێریشی دەکەین و دەینرێنەوە بۆ لای هەمان دکتۆر بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکاتەوە ئەو کات دەدەردەکەوێت کە تا چ ڕادەیەک سودی لێوەر گرتوە،ئیمە ناڵین دەرمانی گیای هیچ چارەسەرێکی نییە،بەڵام ئەگەر بێت و پابەند نەبیت بەو ڕێژەیەکی کە بۆی دیاری کراوە یا کاتی خواردنەکەی ئەگەر هاتووو وای نەکرد پێ دەچێت ئەوەش زیانت پێ بگەێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەچاو دەرمانی کیمیای لایەنی سلبی کەمترە، بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن دامەزراوەیەکی ئەمرکیی بڵاًوکراوەوتەوە لە ساڵی 1999 دەڵین ئەو کەسانەی دەرمانیان خراپ بەکارهێناوە 100 سەد هەزار کەس مردوون لە ماوەی پێنچ ساڵ،بەڵام ئەوانەی کە دەرمانی گیایان بەکارهێناوە تەنها 101 کەس مردوون،کەواتە دەرمانی گیای زیانی نییە.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بایەخ بە چاندنی ڕووەکی پزیشکی دەدەن،و بەشێکی زۆری زەوی کشتوکاڵی بۆ چاندی ئەو ڕوەکانەی کە لە بواری پزیشکی بەکار دێت تەرخان دەکەن،بۆ نمونە لە ئێران زەویەکی زۆر بۆ چاندنی (رەزیانە)و (زەعفەران) تەرخان دەکەن، نرخی یەک کیلۆ زەعفەران 100 دۆلار لە کوردستانیش تا ئێستا نەتوانراوە بەشێویەکی پلان بۆ دارێژراو سود لەو گژو گیایانە وەربگرێت کە لە کوردستان دەروێن،بۆیە سود وەرگرتن لە گوڵ و گیا بۆ بواری پزیشکی تەرخانکردنی چەند شوێنێًکی تایبەت لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ ئەو بوارە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری داهاتی هەریمی کوردستان بگەریتەوە بۆ ناوخۆی کوردستان و نەچێتە دەرەوە کە ئێستا بەشێکی زۆری ئەو دەرمانە گیایانەی کە هەن لە کوردستان بەهۆی نەبونی کارگەیەکی تایبەتەوە لە دەرەوە دەهێندرێن هەر لەو بارەیەوە ئیسماعیل وتی:ئێمە پێخۆشحاڵیبوون کە وەزارەتی تەندروستی ئەو خولەیان بۆ کردینەوە لە وەزارەتی تەندروستی،بەڵام ئومیدەوارین حکومەتی هەرێم گرنگی بەچاندنی ڕووەک بدات بەتایبەت ڕووکە پزیشکییەکان و ئەو ڕووەکانەی کە ئێمە لە دەرەوە ئیستیرادی دەکەین،بۆ ئێمە سود لەوەی خۆمان وەرنەگرین کە دنیا خراپ دەبێت بەسەر گوڵە (حاجیلەو جاترە) بۆ بچین لە دەرەوە بیهێنین،بۆ سەرمایەکە بۆ خۆمان نەبێت و بۆخۆمانی نەیچێنین،ئومێدەوارین چەند کێڵگەیەکی گیا دەرمانیمان بۆ بکەنەوە، وەکو کۆمەڵەی ڕوەکناسانیش داوامان لێکردوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ کە ئەو بوارەمان بۆ ئاسان بکەن و چەند کێڵگیەکمان بۆ بکەنەوە،هەروەها داوامان کردوە شوێنێکمان بۆ دابین بکەن بۆ دەرمانسازی،مەسەلەن ئەو کێڵگەیەمان هەبووە ئەو گیایەمان وشک کردەوە لە کوێ دایان بنێن، شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی، شوێنێکی تر بۆ دروستکردنی دەرمانەکە تا دەرمانەکە بەشێوەیەکی ڕێکوپێکی بگاتە دەستی خەڵکی،چونکە وەکو ژماریەک پزیشکی پسپۆریش هەیە کە دەڵین بەرهەمی خۆماڵی زۆر بەتامترە لە بەرهەمی خارجی وەکو تەماتە کەواتە ئەو گیایانەی کە خۆمانیش دەیچێنین زۆر باشترە لەوەی کە لە خاریج بۆمان دێت هەتا لە کوێستانەکانیشمان زۆر زۆر دەوڵەمەندین بە گیایی پزیشکی،بەس زۆر دەرمانیشمان هەیە لێکۆلێنەوەی لەسەر نەکراوە، بۆیە داواکارین لەلایەن پەیوەندارەکان و تاقیگاکان بێن لێکۆلێنەوە لەسەر گیاکان بکەن ئەو گیانەی کە لە کوردستان هەیەوە لەدەرەوە نییە لێکۆلێنەوەی لەسەر بکەن.
ئەو جۆرە ڕوەکانەی کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەکاردێت ئەمانەنە بەکارهێنانی ڕەشکە بەرگری لەش بەهێز دەکات، شمڵی بۆ گەدەو ئارەزووی خوارن بەهێز دەکات، ڕازیانە بۆ غازات و زیادکردنی شیری ژنان بەکار دێت،جاترە باشترین گیایە دژی هەوکردن، سیر بۆ لابردنی چەوری،دابەزاندنی فشاری خوێن،رەگەبەلەک بۆ قورحەی مەعیدەو 12 گرێ بەکار دێت، بەڕو دژی سک چوون بەکاردێت، گوڵە حاجیلە بۆ ئاوسان و ئازاری سک بەکار دێت، پونگە بۆ غزات و گیروگرفتی گەدە بەکاردێت، گوڵە گێوژ بۆ بەهێزکردنی دڵ فشارەکانی دڵ و فراوانکردنی بۆرییەکانی دڵ بەکاردێت،بنێشتە تاڵ بۆ سارێژبوونی برین و قورحە مەعیدەو قۆڵۆن بەکاردێت،کەنگەر بەهێزترین دەرمانی جگەرە،بیبەری تیژ توون وریاکەرەوەیەوە خوێن دەگەێنێتە هەموو شوێنیکی لەشی مرۆڤ،رێواس ڕەگەکەی بۆ دابەزاندنی شەکرە بەکاردێت...لەگەڵ چەندین جۆرە ڕوەک و گیایی تر کە بۆ چارسەرکردنی نەخۆشییەکانی مرۆڤ سودی هەیە و شێوازی بەکارهێنانی هەریەکێکە لەوەی تر جیاواز ترە.
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (هێمن ئەمین شوانی) لە: 27-08-2009 9:31:48