نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی 1956 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. ماستەری لە زانستی فەرموودەوانیدا هەیە.
زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و نەرویجی دەزانێت.
زیاتر لە هەزار وانە و چل پەرتووکی هەیە و شاعیریشە و دیوانی شیعرەکانی 300 لاپەڕەیە.
لایەنەکانی دژ بە مەلا کرێکار بە تیرۆریست ناوی دەبەن. بەڵام خودی مەلا کرێکار و لایەنگرانی ئەمە ڕەد دەکەنەوە و لەسەر ئەم باوەڕەن کە مەلا کرێکار تیرۆریست نییە و هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە نییە و دەڵێن دادگای نەرویژیش نەیتوانیوە تیرۆریست بوونی بسەلمێنێ.
شەش براو چوار خوشکی هەیە.
لە ساڵی 1962 دەستی بە خوێندن کردووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەردەوام بووە تا نسکۆی ساڵی 1975.
لە پاش نسکۆی ساڵی 1975 و لەناوچوونی شۆڕشی ئەیلول دەگەڕێتەوە سلێمانی و پاش ماوەیەک ڕودەکاتە شاری #هەولێر# و لە تەمەنی 19 ساڵیدا وەک فەرمانبەر لە ئەمانەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت و هاوکات درێژە بەخوێندنی شەوانە دەدات، قۆناغی دواناوەندی بە سەرکەوتووی و نمرەیەکی باش تەواو دەکات. لە ساڵی 1978 دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت لە بەشی ئاداب زمانی عەرەبی و بە پلەیەکی باش زانکۆ تەواو دەکات و پلەی دووەم بەدەست دێنێت لەسەر ئاستی کۆلێژ بەشی زمانی عەرەبی و شەشەم دەبێت لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کۆلێژ کە زانستەکانی زمان و کۆمەڵناسی لە خۆگرتووە.
لە ساڵی 2009 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بڵاوکراوە عەرەبییەکاندا هەڕەشەی کردووەو وتوویەتی ئەگەر وڵاتی نەرویج بمنێرێتەوە بۆ کوردستان، ئەوا لەسەر ئەوە وەزیری شارەوانی پێشوو، ئارنەسولبێرگ، دەکوژرێت.
ساڵی 2009 لەبەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنێکی ئەمریکیدا بەناوی (داواکراوەکە) ، بە ئوسامە بن لادنیدا هەڵداوەو دەست خۆشیشی لەو تیرۆریستانە کردووە کە لە ئێراق خۆیان دەتەقێننەوە.
سێیەم سکاڵا لەسەر ئەوەیە کە لە ساڵەکانی 2008 و 2009 و2010، لەسەر پێگەی پاڵتاک لە ئەنتەرنێت هەڕەشەی کوشتنی لە سێ کوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویج کردووە و هانی خەڵکی داوە هەر کاتێک توانیان دەستیان لێبوەشێن لەبەر ئەوەی ئەو سێکەسە سووکایەتییان بە ئیسلام و قورئان و مسوڵمانان کردبوو.
سەرەنجام بەسێ سکاڵاکەی لەسەر دادگا حوکمی دوو ساڵ و دە مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ مەلا کرێکار دەرکرد دواجار لە 25-01-2015 ئازاد کرا.
لە 26-03-2020 حوکمەتی نەرویژ مەلا کرێکاری ڕادەستی وڵاتی ئیتاڵیا کرد کە دادگای ئیتاڵیا بۆماوەی 12ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. [1]