سەڤیم لەساڵی 1975 دا لە شاری دیوسبۆرگ Duisburg ئەڵمانیا لە دایک بووە و لە ناو ڕێکخستنە چەپەکانی تورکیادا چالاکی کردووە و دواتر چۆتە ڕیزی پارتی چەپی ئەڵمانیا، ئەمە بۆ جاری دووەمینە کە کاندید دەکرێ بۆ پارلەمانی ئەڵمانیا لە سەر لیستی پارتی چەپ و پێشتر لە ساڵی 2005 یش ببوە پەڕڵەمانتار.
سەڤیم لە ئەڵمانیا مافپارێزی خوێندووەو وەکو ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کاری ڕۆژنامەوانی کردووە.