لەدایکبووی (02-03-1962) #کەرکووک#
دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری- زانکۆی موسڵ- 1989
لەدایکبووی کەرکووک 1962
دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی، بەشی شارستانی، زانکۆی موسڵ 1989
دکتۆرای فەخریی لەزانستە سیاسییەکان لەکۆلێژی کامبریدجی نێودەوڵەتیی /بەریتانیا 2015
چالاکیی مەدەنیی
ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی عێڕاقی بۆ مافەکانی مرۆڤ ساڵی 1995
ئەندامی دەستەی باڵای بەڕەنگاربوونەوەی پاکتاوکردنی نەژادیی ساڵی 2002
ئەندامی فەخریی لەژووری بازرگانیی و پیشەسازیی ئەمریکی – عێراقی ساڵی 2003
ئەندامی دامەزرێنەری یانەی ئاسۆی وەرزشیی #هەولێر# ساڵی 1994
ئەندامی پەیمانگای عێراق بۆ دیموکراسیی ساڵی 2002
خاوەنی بڕوانامەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئەمریکی بۆ دیموکراسیی (ئێن ئی دی) 2002
راوێژکاری بۆردی مافی چارەنووس لە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان(2014-2017)
چالاکیی سیاسیی
ئەندامی بەشدار لەدامەزراندنی یەکگرتوو لەساڵی 1994
ئەندامی سەرکردایەتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# لەساڵانی 1996 – 2008
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەساڵانی 2005 – 2006
ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی یەکگرتوو لەساڵانی 2007 - 2009
لەماوەی 15 ساڵ کارکردن لەنێو یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا ئەم پۆستانەی هەبووە
یەکەم بەڕێوەبەری ڕادیۆی هەولێر 1994
بەرپرسی پەروەردەی مەڵبەندی دووی هەولێر.1994
بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی دووی هەولێر. 1994
یەکەم بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی هەولێری یەکگرتوو. 1995
ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان. 1995 – 1996
جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن. 1996-1999
بەپرسی بەشی ڕۆشنبیریی مەکتەبی ڕێکخستن. 1999- 2001
بەرپرسی مەکتەبی باس و لێکۆڵینەوە. 2001 -2004
بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن. 2005 - 2007
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان. 2007 - 2008
نوێنەری یەکگرتوو بووە لەم لیژنەکانی ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆ لەماوەی نێوان 1994 هەتا 1999
لیژنەی کۆشش بۆ ڕاگرتنی شەڕ کە لە11 حزب پێکهاتبوو
لیژنەی 17 حزبەکە
لیژنەی 17 حزبەکه و 17 کەسایەتییەکە
لیژنەی 5 حزبەکە
ئەنجومەنی هاریکاریی نیشتمانیی کوردستان
دەست لەکارکێشانەوە لەحزب لە 9/9/2009
چالاکیی ڕۆشنبیریی
خاوەنی ئیمتیازی هەفتەنامەی ئەلئوفق ئەلجەدید بەزمانی عەرەبی 2004 – 2006
خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری جگەرگۆشەکان بۆ مناڵان 2001 – 2006
نووسەری گۆشەی هەفتانەی (بەکوردی) لەهەفتەنامەی یەکگرتوو 2007
نووسەری گۆشەی هەفتانەی (المرفا) لەهەفتەنامەی ئەلئوفق ئەلجەدید بەزمانی عەرەبی 2006
یەکەم بەڕێوەبەری ڕادیۆی هەولێری یەکگرتوو 1994
یەکەم بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی هەولێری یەکگرتوو 1995
خاوەنی بەرنامەی بەکوردی لەتەلەفزیۆنی یەکگرتوو 2007
خاوەنی بەرنامەی پرد لەتەلەفزیۆنی یەکگرتوو 2008
خاوەنی بەرنامەی پرد لەزاگرۆس تیڤی ساڵی 2015
خاوەنی بەرنامەی بەکوردی لەکەناڵی کوردستان24
چالاکیی وەرزشیی
یاریزان لەتیپی وەرزشی بالەی یانەی سۆلافی کەرکووک بۆ تازەپێگەیشتووان ساڵی 1976
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یانەی ئاسۆی وەرزشی/ هەولێر ساڵی 1994
سەرۆکی فەخری یانەی پێشەوای وەرزشی / کەرکووک ساڵی 2003
سازدانی چەندین کۆڕوسیمیناری وەرزشی بۆ یانەی ئاسۆو ئاشتی
چالاکیی ژینگەیی
ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز 1992
بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز 1992 - 1994
ئامادەکاری بەرنامەی ژینگه و مرۆڤ لەشاری هەولێر لەساڵانی 1992 - 1996
لەکەناڵەکانی : گەلی کوردستان و یەکگرتن و زەحمەتکێشان و ڕزگاریی و یەکگرتوو
لەئێزگەکانی : مەڵبەندی سێی یەکێتی و شیوعی و یەکگرتوو
ئامادەکاری توێژینەوەی : پیسبوونی هەوا لەشاری هەولێر 1992
وەرگێڕی کتێبی : پیسبوونی ژینگە لەعەرەبییەوە بۆ کوردی بۆ مناڵان 1992
ئامادەکاری بڵاوکراوەی وەرزیی ژینگە ساڵی 2000
نووسەری کتێبی (پێکەوە بۆ پاراستنی ژینگە) بەهاریکاری ئاژانسی یۆنامی 2011
نووسەری گۆشەی هەفتانەی ژینگەیی لەهەفتەنامەی هاوڵاتیی ساڵی 2007
نووسەری گۆشەی ژینگە لە هەفتەنامەی گوڵان 2018
چالاکیی لەسەر ئاستی حکومیی
یەکەم وەزیری ژینگەی عێڕاق لە 2003 – 2004
سەرۆکی شاندی عێراق بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریکی
لە واشینتۆن ساڵی 2003
سەرۆکی شاندی عێراق بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە لە جنێف سویسرا ساڵی 2003
سەرۆکی شاندی عێراق بۆ کۆنگرەی وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی عەرەبیی و وەزارەتی ژینگەی ژاپۆن لە تۆکیۆ ساڵی 2004
بەڕێوەبردنی کاری ئەم وەزارەتانەی عێڕاق بەوەکالەت بۆ ماوەی کورت خایەن
وەزارەتی شارەوانیی و کاروباری گشتی
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران
وەزارەتی زانستەکان و تەکنۆلۆژیا
وەزارەتی پیشەسازیی
دیدارو کۆبوونەوە فەرمییە دەرەکییەکان
لەئوردون : 2003
د. عەلیا بۆران وەزیری ژینگەی ئوردون
کۆیچی ئۆباتا باڵیۆزی ژاپۆن لە شانشینی ئوردون.
ماسا میتسۆ ئۆکی باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق
لەسعودیە: 2004
د. ئەیاد مەدەنی وەزیری حەجی سعودیە
لەسویسرا: 2003
بیکا هاڤیستو، سەرۆکی پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە
لەئەمریکا 2003
خاتوو گەیڵ نۆرتۆن وەزیری ناوخۆی ئەمریکا
خاتوو ئان ڤێنیمان وەزیری کشتوکاڵی ئەمریکا
جێمس کۆناوتۆن سەرۆکی ئەنجومەنی کواڵێتی ژیان لەکۆشکی سپی
پاوڵا دۆبریانسکی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری جیهانیی
جۆن تێرنەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ نوسینگەی کاروباری ئۆقیانووس و ژینگەی نێودەوڵەتیی و کاروباری زانستیی
ولیام بێرنز یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک
ستیڤن جۆنسۆن جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی ژینگە بەوەکالەت
ئەندرۆ ناسیۆس بەرێوەبەری ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی
لەژاپۆن : 2004
(جۆنشیرۆ کۆیزۆمی) سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن
خاتوو یۆریکۆ کۆیکە وەزیری ژینگەی ژاپۆن.
خاتوو یۆریکۆ کاواگۆچی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن.
سوچی کاتۆ بریکاری وەزارەتی ژینگەی ژاپۆن.
ساتۆشی تاناکا بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوکاریی ژینگەیی لەوەزارەتی ژینگەی ژاپۆن.
ئیشینۆ کۆیا بەڕێوەبەری نوسینگەی نێودەوڵەتی ژینگەیی لەوەزارەتی ژینگەی ژاپۆن.
لەئەڵمانیا : 2017
ئەنتۆنیۆ تاجانی : سەرۆکی یەکیتی پەرلەمانی ئەوروپا
محمد أحمد تەیب : ئیمامی گەورەی ئەزهەر
جبیرۆ ماریۆ : جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا
ئێستا
ئەمینداری گشتی کۆڕبەندی هزری ئیسلامی کوردستان
ئەندامی بۆردی باڵای ڕاوێژکاریی لە#وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئاینیی
بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڕیفۆرم و پەرەپێدان (پرد)