ساڵی 1957 لەشارۆچکەی مەخمور لەدایکبووە و لە1980 چەند ڕۆژێک دوای شەهیدبوونی مامۆستا کاوە-ی برای دەبێ بەپێشمەرگە، زۆر ئازاو دڵسۆزو چاونەترس بوو، لەژیانی پێشمەرگایەتی سێ جار برینداربووە و بەو هۆیەشەوە چاوێکی لەدەستداوە، پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە تا فەرماندەی کەرت لەتیپەکانی 86ی دەشتی #هەولێر#و 87ی قەرەچوغ، لە 22-05-1985 لەدەشتی کاکی بە کاکی هەولێر لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی لەبۆسەیەکی دوژمندا شەهید کران.