لەدایکبووی 1958، خوێندنی سەرەتایی وناوەندیی و ئامادەیی لە#سلێمانی# خوێندووە. لەساڵی 1976وە لەڕیزەکانی #پاسۆک# خەریکی کاری ڕێکخراوەیی وپێشمەرگایەتی وسیاسیی بووە، ساڵی 1979-1984 پێشمەرگە بووە لەڕیزەکانی پاسۆکدا. 1984-2004 لەوڵاتی سوێد ژیاوە. لەبواری مێدیادا کۆلێژی پەیمانگای بەرزی میللی سوێدیی تەواو کردووە (فۆتۆی دۆکۆمێنتاری) و (ئیکۆلۆجی- زانستی سروشتی) خوێندووە. لەساڵی 1991–2000 بەدواوە زیاتر سەرقاڵی کاری ئاوەدانکردنەوەو خێرخوازیی بووە. ئەندامی کاراو وتەبێژی فەرمی کۆمیتەی ئامادەکردنی پاسۆک بوو.[1]
پاشان بووتە ئەندامی #بزووتنەوەی گۆڕان#.