ساڵی (1972) لەسەر دەستی چەند وەرزشکارێکی بەتوانای ئەوکات لە گەڕەکی خەبات(شاری سلێمانی) دامەزراوە کە بریتی بوون لە (ئازاد وەهاب، ئازاد مستەفا، مامۆستا عەلی، هیوا محەمەد) و چەند وەرزشکارێکی دیکە، لە دوای دامەزراندنی تیپەکە بە گشتی بەشداری لەو خول و پاڵەوانێتیانەی کرد کە لە سنووری شاری سلێمانی بۆ تیپە میللییەکان ڕێکدەخراو توانیوێتی چەندین ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت لەوانە چەند جارێک پلەی یەکەمی خولی تیپە میللیەکانی سنووری گەرەکی خەباتی بەدەستهێناوە، هەروەها لە ساڵانی (1983 و 1984) یەکەمی تیپەکانی سلێمانی بووە لە خولی دامەزراوەکانی ئەوکات کە لیژنەیەکی وەرزشی سەرپەرشتی خولەکەی دەکرد.
لە دوای ڕاپەرین و دوای دروست بوونی لیژنەی تیپە میللیەکان لە ساڵی (1998) تیپی وەرزشی چیا بەشداری ئەو خولەشی کردووە و تا ئێستا باشترین ئەنجامی لە شاری سلێمانی بەدەست هێناوە لەوانە لە ساڵانی (2007 و 2008 و 2009) نازناوی خولەکەیان دەستەبەرکردوە، تیپی وەرزشی چیا هەر لە ساتی دامەزراندنیەوە تا ئێستا خاوەنی چەندین یاریزانی ئاست بەرز بووە و هەمیشە یاریزانەکانی بۆ ڕیزی یانەکانی ناوشار بانگهێشت کراوە لە ئێستاشدا تیپەکە چەندین یاریزانی لە یانەکانی وەک (سلێمانی و سیروانی نوێ و پێشمەرگە و ئاشتی) دا هەیە.
دەستەی کارگێری و یاریزانانی تیپی وەرزشی چیا:
رزگار حەمە ساڵح - سەرۆکی تیپ
کامەران قادر - جێگری سەرۆک
ئەرسەلان عوسمان - ڕاهێنەر
نەبەز عەبدولغەنی - یاریدەدەری ڕاهێنەر
یاریزانەکان:
زانا حەسەن، ئامانج عەبدولڵا، محەمەد سلێمان، تەحسین جەبار، هەژار حەسەن، جوتیار کەریم، سۆران سەڵاح، سەنگەر عوسمان، ئارام عومەر، هونەر محەمەد، دیار ئەحمەد، ئەیاد خزر، بەرهەم حسین، شۆڕش عبدولڕەحمان، لوقمان عەبدوڵڵا، ڕابەر عومەر، جێگر سدیق، هونەر حسەین، هەوراز عوسمان، سامان نەجم، هێژا محەمەد، هاوژین جەمال، عەلی قادر، شۆرش بەختیار، شێرکۆ جەبار، پشتیوان والی و خالید ڕەئوف...