یەکێکە لە تیپە میللییەکانی شاری #سلێمانی# کە لە ساڵی (1974) لەسەر دەستی چەند وەرزشکارێکی دێرین لە گەڕەکی #سابونکەران# دامەزرا.
دامەزرێنەرانی پێکهاتبوو لە (غەفوور حەمە سەعید، سیروان ئیسماعیل، بەهادینە سوور، ئەردەڵانی ئەحمەد هەردی)، تیپەکە ئەو کات خول نەبووە بەشداریی بکات بەڵام چەندین یاری دۆستانەی لەگەڵ تیپەکانی تری شارەکە ئەنجامداوە، تیپی وەرزشی بابان بۆ یەکەمجار لە ساڵی (1976) بەشداریی خولی کردووە کە بۆ تیپەکانی سنوری گەڕەکی سابونکەران سازکرابوو لەلایەن (محەمەد عەبۆل، مستەفای سەید مەجید، حەمە سەرشەقامی) وە سەرپەرشتی دەکرا و توانیویەتی چەند ئەنجامێکی باش دەستەبەربکات کە لە ساڵانی (1977 و 1978) پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
لە ساڵانی (1980 تا 1986) بەشداری خولی تیپە میللییەکانی ئەوکاتی کردووە کە بەڕێوەبەرایەتی مەڵبەندی لاوان ڕێکی دەخست، لەم پاڵەوانێتییەشدا لە ساڵی (1981) پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و ساڵی (1982)ش بۆتە دووەم، لە دوای دروست بوونی لیژنەی تیپە میللیەکانی شاری سلێمانی لە ساڵی (1996) و ڕێکخستنی خول بۆ تیپە میللیەکان، تیپی وەرزشی بابان هەر لەسەرەتاوە بەشداری لەم خولەشدا کردووە کە تا ئێستاش بەردەوامە لە بەشداریکردنەکانی و توانیوێتی چەندین ئەنجامی باش دەستەبەربکات.
ئەندامان و یاریزانانی تیپی وەرزشی بابان:
عومەر سەعید کەریم - ل / کارگێری تیپ
بێستون قادر - ڕاهێنەر
یاریزانەکان:
فەهمی جەمال، میران ستار، هەڵۆ دڵشاد، شڤان جەوهەر، هەرێم ئاسۆ، ژیار خالید، هیدایەت عومەر، ڕزگار عومەر، هەرێم ئازاد، ڕزگار عەزیز، ڕەوا مەعروف، کارۆخ ڕەفیق، کەیوان ئیبراهیم، محەمەد سەلام، دیار ڕەزا، نەریمان عوسمان، هەرێم کەریم، کەمال مەجید، ڕۆژگار عومەر، دیار ئەبوبەکر، ئاری عەلی، ئارام عەلی، بەهرۆز محەمەد و ڕەوەند ڕەشید..
پرێس