=KTML_Bold=شاهۆ عەندەلیبی=KTML_End=، شاهوعندلیبی، لە دایکبووی ساڵی 1974 لە ساری #سنە#. ژەنیاری نەی و گۆرانیبێژی کوردییە. شاهۆ کوڕی گۆرانیبێژ ئیرەج عەندەلیبییە، ئەو لە لای باوکی فێری هونەری مۆسیقاو ئاواز بووە و لای جەمشید عەندەلیبیی ئامۆزای باوکی فێری نەی بووە. بێجگە لەوانە لە لای مامۆستایان: خسرو زیباکردار، ناصر عباسی، محمد حدادیان بەهرەی بردووەو لە مامۆستا محمدرضا شەجەریان فێری وەڵامی ئاواز بووەو لای مجید درخشان لە هونەری بداهە ژەنین ڕاهاتووە. شاهۆ عەندەلیبی ماستەرە لە هونەری مۆسیقادا لە زانکۆی هونەری تاران.
=KTML_Bold=بەشێک لە کارەکانی شاهۆ عەندەلیبیی:=KTML_End=
هاوکاریی لەگەڵ گرووپی مەولانا، بە سەرپەرشتیی جەلیل عەندەلیبیی.
هاوکاری لەگەڵ گرووپی تەنبووری شەمس / کەیخەسرەوی پورنازری
گۆرانیبێژ لەگەڵ گرووپی عەندەلیبی لە کۆنسێرتی باشووری کوردستان
هاوکاری لەگاڵ گرووپی خورشید وماه / مەجید درەخشانیی
هاوکاری لەگەڵ محمدرضا شجریان گرووپی ئاوا لە کۆنسێرتی غوغای
عشقبازان لە ئەسفەهان.
هاوکاریی هەنووکەیی گرووپی خورشید و شهناز / مەجید درەخشانیی.
ئەنجامی چەندەها کۆنسێرتی دەرەوەی ئێران، بە تایبەتی کۆنسێرتی گرووپی خورشید لە کۆبوونەوەی سەرۆکان لە شانگهای چیین، کۆنسێرتی کۆشکی ڤێرسای فەرەنسا، کۆنسێرتی ڕێزلێنان لە مەولانا لە پاریس، کۆنسێرتی
ڕووسیە و هاوکاری چ بەشێوەی بە کۆمەڵ و چ بە تاک لەگەڵ مامۆستا مجید درخشانی.
گێڕانی کۆنسێرت لەگەڵ گرووپی شەهناز و مامۆستا شەجەریان لە ئێران ئەورووپا، ئەمەریکا، ئوسترالیا، لوبنان، تورکیا، کانادا.
هاوکاری لەو ئەلبوومانەی بڵاوبوونەتەوە، یان =KTML_Bold=لە بواری بڵاوبوونەوەدان، وەک:=KTML_End=
فصل باران، آسمانه، مژدە باران، بودن و سرودن، مستان سلامت می کنند،
نیشتمان، سکوت، صوپی، چاووشی (با دکلمە مهدی اخوان ثالث)، لحظە ناب،
ترنجستان، خیالانگیز، بیدل، ڕندان مست و مرغ خوشخوان، (شجریان)،
ئەلبوومی تەسویری کۆنسێرتی دوبەی، لە هۆڵی شیخ ڕاشد، لەگەڵ گرووپی شەهنازو مامۆستا شەجەریان، ئەلبوومی تەسویریی ڕندان مست و مرغ خوش خوان مامۆستا شەجەریان، ئەلبوومی نەی و ئۆرکێستری نا.شاهۆ عەندەلیبیی ئێستا دانیشتووی وڵاتی کەنەدایە.