ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: 1947 #هەڵەبجە#
پلەی خوێندن: دەرچووی کۆلیژی ماف زانکۆی بەغدا-1963
لەساڵی 1970 بۆتە ئەندامی یەدەگی سەندیکای پارێزەرانی عیراق
لەساڵی 1984تاکو 1991 ڕاهێنەری ژووری پارێزەران بووە لە #سلێمانی#
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەکوردستان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و کۆمەڵەی ژیانەوەی هەڵبجە بووە.
لەساڵی 1997 بۆتە دادوەر لە دادگای #هەولێر#
لەساڵی 2004دا دوای دەرچوونی یاسای دادگای باڵای تاوانەکان بۆ دادگایی کردنی سەرانی ڕژێمی بەعس، لەدادگای ناوبراو ئینتداب کراوە بۆ ئەندامی دادگای تاوان.
سەرۆکی دەستەی یەکەمی دادگای تاوان بووە لەبەغدا لە داواکانی (دوجەیل، بازرگانەکان، بارزانییەکان، کوردی فەیلی و کوشتنی نەیارانی سیاسی)
خێزاندارە.
لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووەتە وەزیری داد.