ژیاننامەی فاتیح ڕەسوڵ
لە ساڵی 1931 لە شاری #کۆیە# لە بنەماڵەیەکی کاسبکار چاوی بە دونیا هەڵهێناوە. لە ساڵی 1938 چووەتە قوتابخانە.
لە ساڵی 1947 بۆ یەکەمجار دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# گەڕانەوە هەرێمی کوردستان بەیەک ساڵ زیندانی حوکم درا،
ساڵی 1949 بەیەکجارەکی لە قوتابخانەی ئامادەیی دەرکراو لە دادگای عورفی سەربازی لە بەغدا بە ساڵێک زیندانی و ساڵێک مانەوە لە لەژێر چاوەدێری پۆلیس لەسەر ئەندامیەتی لە پارتی کۆمۆنیستی ئێراقدا حوکم درا.
تا ساڵی 1955چەندین جار بەندکراوە و سزادراوە.
لە ساڵی 1955 بەسێ ساڵ حوکم دوو ساڵ مانەوە لەژێر چاودێری پۆلیس سزا درا.
8مانگ پێش شۆڕشی چواردەی تەموزی 1958 لە زیندان ڕزگار بوو.
لە ڕۆژی 16-06-1959 ژیانی خێزانی پێکهێنا،
لە دوای کودەتای 8ی شوباتی 1963 تا ساڵی 1970 چووە شاخ، هەروەها ناچاری خۆشاردانەوە و دەربەدەری بوو. جارێکی تر لە سەرەتای 1979تا ناوەڕاستی 1986 کەوتەوە شاخ و نێو ژیانێکی یەکجار سەختە و دژوار.
لە کۆتایی 1960بوو بە ئەندامی لێژنەی هەرێمی کوردستان کۆمونیستی ئێراق لە کۆتایی 1972 تا کۆنگرەی چوارەمی کۆمونیستی ئێراق بوو بە ئەندامی کۆمیتەی مەرکەزی پارتی کۆمونیستی ئێراق لە ناوەڕاستی 1986 تا کۆتایی 1989لە سووریا مایەوە لەو کاتەوە بووە پەنابەر و لە سوید دەژی.
چوار کور و دوو کچ هەیە منداڵەکانی خوێندنی باڵا لە باشی ئەلیکترۆن و تەکنۆلۆژیا و بواری هونەری تەواوکردووە.
$لەبەرهەمە بڵاوکراوەکانی:$
1-دەنگدانەوەی ئاشتی لە ساڵی 1954 لەژێر ناوی دلێر ئەحمەد پۆلیس لە چاپخانەی دیجلە دەستی بەسەر داگرت.
2-توتن و توتنەوانی لە کوردستان ئێراق لە ساڵی 1958
3-هەندێ ڕووداوی گرنگی لە ساڵی 1979 چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد بەرگی یەکەم سوید
4-شەرەکانی براکوژی لە ساڵی 1980 -1981 چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی خەباتی گەلی کوردە بەرگی دووەم سوید
5- کۆمەڵێک ڕووداوی ساڵانی 1981-1990 کارەساتی پێش ئاشان، #هەڵەبجە# ئەنفال چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی خەباتی گەلی کورد بەرگی سێیەم سوید
6-لە کاروانێکی دووروودرێژی ئەزموون و تاقیکردنەوەی 50ساڵ سوید لە ساڵی 1997
7- بنچینەی مێژووی بیرۆکەی چەپ لە کوردستان سوید لە ساڵی 2001
8 -پەڕتووکی مشتێک لە پاشماوەی خەرمان
9-لەپێناوی دەسەڵاتدا
لە ساڵی فاتیح ڕەسوڵ #12-07-2008# کوچی دوایی کرد.