خەرمانەی هونەر و ئەدەبی کوردی
بژار دیلان- مۆسیقا ژەن و گۆرانی یێژ
ناوی تەواوی (بژار سەعید عەبدوڵڵا ئەتروشی) یە، ساڵی 1967 لەدایک بووە، بڕوانامەی دبلۆمی لە گواستنەوەی تێل و بێ تەل لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە، ساڵی 1980 دەستی بەکاری هونەری کردووە، هەر لە هەشتاکان لەگەڵ تیپی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی #هەولێر# لە چەندین بۆنە و چالاکی و ڤیستیڤاڵ بەشداری کردووە، ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا نیشتەجێ بووە و وەکو مۆسیقا ژەن بەشداری لە چەندین ئاهەنگی نیشتمانی و نەتەوەیی و حزبی، هەر لە ئەوروپا وەکو مۆسیقا ژەن کاری مۆسیقی بۆ چەندین هونەرمەندی کوردی نیشتەجێی ئەوروپا کردووە لەوانە (ناسری ڕەزازی- مەرزیە فەریقی- لەیلا فەریقی- زەکەریا عەبدوڵڵا- ئەردەڵان بەکر- نەریمان بابان- ڕۆژ کەریم- عەدنان کەریم) هتد، چەندین ئاواز و دابەشکردنی مۆسیقای بۆ هونەرمەندانی دەرەوە داناوە، دوای ئەوە دەگەڕێتەوە کوردستان و لە شاری هەولێر نیشتەجێ دەبێت و ستۆدیۆیەک دەکاتەوە بەناوی (بژار دیلان) کاری تۆماری بۆ هونەرمەندان دەکات، هەر لە ستۆدیۆیەکەی کاری دۆبلاژی ئەنجام دەدات، وەکو گۆرانی گوتن ساڵی 2010 گۆرانییەکی هەڵپەرکی تۆمار کردووە، ساڵی 2020 لە تەلەفزیۆنی کوردستان 24 بەرنامەی پێشکەش کردووە،
---------------------------------------------------------------------------
سەرچاوە -بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر [1]