لە ساڵی 1935 لە گوندی تشیرفراک سەربە شاری دێرسیم لە دایکبووە.
لە شۆڕشی دێرسیم بەسەرۆکایەتی سەید ڕەزای دێرسمی لە ساڵی 1937 باوکی بەدەستی تورکەکان شەهید دەکرێت.
لە تەمەنی 9 ساڵیدا چووەتە قوتابخانە لەبەر ئەوەی لە گوندەکەیاندا لە ساڵی 1944 قوتابخانە کراوەتەوە.
ساڵی 1949 ناوەندی لە شاری دێرسیم تەواودەکات ساڵی 1955 لە کۆلێژی پزیشکی لە شاری ئزمیر وەردەگیرێت.
لە ساڵی 1957 دکتۆر شڤان ناوەندی ڕۆشنبیری دێرسیم دەکاتەوە لە هەمان ساڵدا ڕۆژنامەی دێرسیم دەردەکات جگە لە ڕۆژنامەی دێرسیم کە خۆی خاوەنی بووە لە هەریەک لەرۆژنامەکانی کوردی و تورکی ( Akis، Forum، Vatan، Yon.Dîcle -Firat، Sosyal Adalet، Milliyet) کاری ڕۆژنامەوانی کردووە.
ساڵی 1959 بە هۆکاری نووسین و بڵاوکراوە دژی حکومەتی تورکیا زیندان دەکرێت لە ئازاری ساڵی 1961پاش ئازاد بوونی لە زیندان دەگەڕێتەوە بۆ زانکۆ لە زانکۆی ئەستەنبوڵ بەشکی پزیشکی تەواو دەکات.[1]