ئاسۆ جەبار لە شاری #سلێمانی# لەساڵی 1973 دا لەدایکبووەو خوێندنی قۆناغەکانی خوێندنی تا پەیمانگەی تەکنیکی لەسلێمانی تەواو کردووە، خاوەنی 10 کتێب و چەندین وتار لێکۆڵینەوەیە لە گۆڤار ء ڕۆژنامە سەربەخۆکاندا، ئێستا لە وڵاتی ئەمریکا دەژی.
لە کتێبە چاپکراوەکانی نوسەر:
1-موسافیر و چاوەڕوانی نەورەسێک، دیوانە شیعر، چاپی یەکەم 1998، لە چاپکراوەکانی بنکەی ئەدەبی ڕوناکبیری گەلاوێژ.
-چاپی دووەم 1999 /زنجیرە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی tdc.
2-کۆچ و سەفەر، لێکۆڵینەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی کۆمەڵناسییە
دەربارەی دیاردەی کۆچ لە جیهاندا بەگشتیء لە کوردستاندا بەتایبەتی، چاپی یەکەم 2000 / لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپء پەخشی سەردەم.
3- چاپی دووەم 2001 بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری لە سلێمانی.
4-تازەگەری / لێکۆڵینەوە دەربارەی تازەگەریء ڕاڤەکردنی دیووە نادیارەکانی قەسیدەی ڕەنگدانی شێرکۆ بێکەس، چاپی یەکەم 2003 چاپخانەی ئەهلی.
5-کۆمەڵگای مۆدێرن/ دەربارەی دیموکراسی، کۆمەڵگای مەدەنیء مەترسییەکانی تیرۆر، لەبڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی(kie)ء بەهاوکاری ڕێکخراوی (rti) نێودەوڵتی، چاپی یەکەم 2004
6-کۆمەڵگای داخراو/ ڕۆشنبیر، کۆمەڵگا، دەسەڵات، لەبڵاوکراوەکانی بەڕێوبەرایەتی چاپءبڵاکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسلێمانی، چاپی یەکەم 2004
-کۆمەڵگەی داخراو/ چاپی دووەم: 2005
7-غوربەتی فڕین/ شیعر/ لەبڵاوکراوەکانی بەڕێوبەرایەتی چاپءبڵاکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسلێمانی، چاپی یەکەم 2005
8-دەسەڵاتی کوشندە لەکۆمەڵگەی دیکتاتۆرە بچوکەکاندا/ وتارء لێکۆڵینەوە/ لەسەر ئەرکی نوسەر چاپکراوە/ چاپی یەکەم: 2007
9-مۆدێرنەء حیکایەت/ دنیای پاش حیکایەتە گەورەکان / وتارء لێکۆڵیەنەوە.2010
10-دۆزەخی حەقیقەت/ لێکۆڵینەوەء بەڵگەءئامارء دۆکۆمێنت.2012
پڕۆژەکانی داهاتووی نوسەر:
1/دەسەڵاتی غەیبانی/ تێرۆرء کولتوری مەرگدۆستی/ لێکۆڵینەوە.
2/ کۆمەڵگەی زیندوو& کۆمەڵگەی مردوو/ وتارء لێکۆڵینەوە.
3/فیردۆسەکانی دۆزەخ / ڕۆمان
4/ زوڵمەتی عەتر/ شیعر