ناو: سەفین
نازناو: سەفین دزەیی
ناوی باوک: موحسین حەمەدئەمین بایز
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئەندازیار و سیاسەتمەدار سەفین موحسین حەمەدئەمین بایز، ناسراو بە (سەفین دزەیی) ، ساڵی 1999 و لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە.
سەفین دزەیی ساڵی 1963 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لە بنەماڵەی ئاغاکانی دزەییە. ناوبراو هەتا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە قۆتابخانەی ڕاهیبانی کلدانی بە زمانی عەرەبی خوێندووە و ساڵی 1978 قۆناغی ئامادەیی لە شانشینی بەرتانیای تەواوکردووە. ساڵی 1984 بڕوانامەی دیپلۆمی وەرگرتووە و دواتر لە ساڵی 1986 بەکالۆریۆسی ئەندازیاری دیکۆری بەدەستهیناوه. ساڵانی 2009-2012 لە کابینەی شەشەمدا وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. شارەزایی لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسییدا هەیە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1974 لەگەڵ خێزانەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقەوە لە شاری بەغدا دەرکراون و ڕووی کردووەتە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی ئەیلوول و لەبەر بۆردومانەکانی هێزی ئاسمانی ئێراق بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکان، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە. ساڵی 1977 لەگەڵ بنەماڵەکەى ڕووی لە شانشینی بریتانیا کردووە و وەک پەنابەر لەوێ ژیاوە.
ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵانی 1992-2003 نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە کۆماری تورکیا و ساڵی 2003 جێگری دووەمی سەرۆک #مەسعود بارزانی# لە ئەنجوومەنی دەسەڵاتداریەتی (مجلس الحکم) لە ئێراق بووە.
ساڵانی 2009_2012 لە کابینەی شەشەمدا وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. ساڵی 2004 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان. [1]