ساڵی 1348 (1969) هەتاوی لە شاری #سەقز# لە دایک بوەدەسپێکی مۆسیقای بە گۆرانی و زەربەوە بوەو لە تەمەنی چواردەساڵی دا دەستی داوەتە ئامێری ویولۆن و لە لای مامۆستا ڕەشیدفەیزنژاد ئەزموونەکانی پتەوتر کردوه، دواتر بۆ هۆی ئەوەی سازی جێی ئەشق وعەلاقەی خۆی تار وسێ تاری وەک سازێکی تایبەتی هەڵبژاردوەچوەتە شاری تەورێزو لە خزمەت مامۆستا داوود ئازاد بۆ ماوەی 3 ساڵ وەک قوتابییەک وانەکانی ئامێری تار وسێ تار ی خوێندوەو ئەوقۆناخەیشی بە سەرکەوتوویەوە تێیپەڕاندوە کە هەر بۆ پتەوترکردنی ئەزموونە هونەریەکانی خۆی تەنیا بەوە قەناعەتی نەکردوەو چوەتە شاری تاران و لە خزمەت مامۆستا ئەرشەدتەهماسبی بۆ ماوەی 6 ساڵ درێژەی بە خوێندن و ئەزموونەکانی(رەدیفی دەستگایی و وڵامی ئاواز) داوە..... هەرلەوێشەوە چالاکی یە هونەریەکانی دەست پێ دەکاو بۆخۆی ئەوجار وەک مامۆستایەک وانەی مۆسیقا بە قوتابیانی دەڵێتەوەو کونسێرت گەلێک لە شارەکانی ئێران پێش کەش دەکا بە تایبەت لە شاری تاران کە ئەتوانین ئاماژەبە کونسێرتی سەرکەوتووی لە گەڵ مامۆستا عەلی ئەسغەرشاەیەزدیلە هۆڵی فەرهەنگی وهونەری وەحدەت دا بکەین.
هەموو ئەم چالاکی یە هونەریانەی هونەرمەند کاک بێهرووز ڕەزایی چ وەک قوتابی و چ وەک مامۆستا وەک هاندەرو پاڵ پشتێک هەل ومەرجی ئەوەی بۆ ڕەخسان هەتا لە شاری سەقز بە یاوەری هاوڕێیانی ناوەندێکی پەروەردەو ڕاهێنانی مۆسیقا بە ناوی گرووپی لاوژەی
موکریان پێک بهێنێت و کاک بێهرووز وەک بەرپرسی بەرێوەبردنی ئەو گرووپە لە ناوخۆ ودەرەوەی وڵات دەوری بەرچاو ببینێت.
لە بەشێک لە هەوڵ وکۆششە هونەریەکانی کاک بێهرووز ڕەزایی دا ئەتوانین ئاماژە بکەین بە:
پێش کەش کردنی مۆسیقای کوردی لە چەند شارێکی وڵاتی سوئێد دا.
پێش کەش کردنی کونسێرتێک لە وڵاتی بلژیک بە شێوەی ڕاستەوخۆ وهەروەها تلوزیۆنی دا.
ئامادە کردنی CD ئەڵبۆمی هەلێر بە دەنگی هونەرمەند بێهنام تاهیری و پێش کەش کردنی لە شارەکانی کوردستانی ئێران وئێراق کە لە هەموویان دا هونەرمەند بێهرووز ڕەزایی ئەرکی سەرپەرشتیاری گرووپەکەی وەئەستۆ بوە.
لە بواری کاروباری لێکۆڵینەوەی مۆسیقا دا چالاکی گەلێکی بوە وەک هاوڕێی وئامادەکردنی کتێبی سەد زەنگ ڕەنگ لە نووسینی بەرێز
ئەرشەد تەهماسبی.
کۆکردنەوەی ملۆدیە کوردیەکان کە وەک کتێب ئامادەی چاپ وبڵاوبوونەوەیە.
کاک بێهرووز ڕەزایی هەر ئێستا لە شاری تاران نیشتەجێیەو سەرقاڵی سازکردنی گەلێ ئاهەنگی تازەو فولکلۆری و بەرهەمی خۆیەتی ودەیەوێ بە شێوەیەکی ئاکادیمی وئەمڕۆییانە تۆماریان بکات.
هەندێک لە تازەترین هەوڵ و تەقالا هونەریەکانی کاک بێهرووز بریتین لە ئاهەنگسازی بۆ یازدە مقامی کوردی بە سفارشی ئەنسیتۆی
کورد لە وڵاتی تورکیە کە شاعیر وفەیلەسووفی کورد ئەحمەدخانی لەکتێبی مەم وزین دا ئاماژەی بەو مقامانە کردوەو ئەم بەرهەمە
لە لایەن ئورکستی پاڕلمانی تورکیە تۆمارکراوەو وەک CD وکتێبیش بەزمانی کوردی و ئینگلیسی و تورکی لە ناوەندە عیلمیەکانی وڵاتی
تورکیەو گەلێ وڵاتی ئورووپایی بڵاو بوەتەوە.
دواین کاری هۆنەرمەند بێهرووز ڕەزایی هاوڕێی پێش کەش کردنی کونسرتێک بە بۆنەی ساڵی مەولانا لە گەڵ گرووپێکی ئێرانی بە سەرپەرشتیاری بەڕێز پوژمان تاهری و بە دەنگی دڵگیری هونەرمەندی دەنگ ڕەسەنی گەلەکەمان بەڕێز مامۆستا شەهرام نازری لە شاری ویەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش بوە.