هونەرمەندی گۆرانی بێژ عەلا نەباتی ساڵی 1354هەتاوی لەشاری #سەقز# لەدایک بوە دوای تەواوکردنی پلەکانی خوێندن لە دیپلۆم دا گیرساوەتەوە دەسپێکی هونەری ئەگەڕێتەوە بۆئەوکاتەی لە قوتابخانەکاندا دەرسی ئەخوێند کە لەلایەن مامۆستایانی بەشی سروود بەردەوام بۆ کۆڕی سروود دیاری ئەکرا کە لەوکاتەدا مامۆستایان کآک ڕەشید فەیزنژادوکاک ڕەسووڵ میرزاپوور وەک مامۆستای بەشی سروود لەقوتابخانە کانی شاری سەقزدا زۆرهاندەری لاوان وتامەزرۆیانی وەک عەلای نەباتی بوون، هەرچەند ئەم هونەرمەندە سەرەتا بەشانۆوە هاتوتە مەیدان لە بەشی شانۆیش دا هەمیشە دەوری گۆرانی بێژوخۆشخوانی گێڕاوە.
یەکەمجار لەلایەن هونەرمەندی مۆسیقا کاک مەحیەدینی فەرەجی داوای لێکراوە کە کونسرتێک پێش کەش بکات کەئەم کارەی لەشاری بانە پێش کەش کرد دواتر بۆ پێش کەش کردن وتۆمار کردنی چەند گۆرانی بانگهێشتنی دەنگ ورەنگی ناوەندی #سنە# کراوە لە ساڵی 1378هەتاوی
لەساڵی 1383 کۆڕێکی هونەری پێک دێنن کە هەموو ئەندامەکانی گەنج ولاوئەبن لە فیستیوالەکانی ئوستانی کوردستان ورۆژئاوای ئێران بەشداری ئەکەن وهەر لەساڵی 1383هەتاوی دا لە یەکەمین فستیواڵی مۆسیقای لاوانی ڕۆژئاوای وڵات بەشداری ئەکەن کە لەوێدا ئەتوانن پلەی یەکەم بۆگرووپەکەیان لەبەشی مۆسیقای ناوچەیی داوەدەس بێنن کە ئەو فستیواڵە لەشاری #کرماشان# وبە لەژێرچاوەدێری مەرحووم مامۆستاموجتەبا میرزادە بەرێوە چوو، دواتر پێش کەش کردنی کونسرتێک لە شاری سنە وهەروەها بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاوازی فولکلۆری کوردی کە لەوێشدا پلەی یەکەم لەنێو گرووپە بەشداربوەکاندا وەدەست دێنن.
لەساڵی 1384دا لەلایەن دەنگ ورەنگی زاگرۆس بانگهێشتی شاری #هەولێر# لە کوردستانی عێراق ئەکرێت هەروەها دەنگ ورەنگی هەرێمی کوردستان کە لەوماوەدا چەندگۆرانی لەوێ تۆمارئەکات.
هونەرمەندی گۆرانی بێژکاک عەلانەباتی هەتا ئێستا توانیویە پتر لە 30 گۆرانی بۆ دەنگ ورەنگی #مەهاباد# تۆماربکات لەساڵی 1384 دالە فستیواڵی دەنگ ورەنگی ناوەندی ئێران دا بەشداری ئەکات کە بەرهەمی ئەوبەشداریەی بە ئاهەنگێکی بەرێز لاوک لەتیف بوو بەناوی هاواری ئازادی کە توانی بەوئاهەنگەوە بچێتە ڕیزی کاندیداگەلی شیاوی چاکترین گۆرانی بێژ لەوفستیواڵەدا
لەچەند ناوەندی دیکەی دەنگ ورەنگ وهەروەها سازکردنی فیلمی داستانی دا گۆرانی پێش کەش کردوە لەوانە وەک سریاڵیسایەسکوت و... کە ئەم هونەرمەندەی شاری سەقزی کوردەواری دەیەوێ لە داهاتوویەکی نزیک دا بە هاوکاری و ئاهەنگسازی هونەرمەند لاوک لەتیف وبەکەڵک وەرگرتن لە شێعرەکانی شاعیر هەژان بابامیری سی دی یەکی گۆرانی پێش کەش بە جیهانی مۆسیقای کوردی بکات.
بەخۆشیەوە ئەم هونەرمەندەگۆرانی بێژە لاوەی سەقز ئێستایش لەشاری سەقزدا نیشتەجێیەو مووچەخۆری شەریکەی نەوتی شاری سەقزە.