ساڵی 1907 لەبۆسکین لەدایک بووە، لەتەمەنی منداڵیدا دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووەو، بەشوانی یەوە خەریک بووە، پاشان لەڕێ ی مامەئاغای خاڵیەوە هاتۆتە #ڕانیە# و ژیانی خێزانی پێکەوە ناوە، هەرچەندە دژواری ژیان بواری چونە بەر خوێندنی بۆ نەڕەخساندووە، بەڵام پیاوێکی ژیرو هۆشیار بووەو یەکێک بووە لەڕۆشنبیرەکانی سەردەمی خۆی، مرۆڤێکی خاوەن بەزەیی بووە لەئاست هەژارانداو بەهەموو توانایەوە هاوکاری کردوون، لەڕۆژگاری سەخت و ناخۆشەکان ئەم دەڤەرەدا هەردەم لە هەوڵی یارمەتی دان و دەستگیرۆیی کەسانی دەوروبەریدابووە.
هەر ئەمانەش بونەتە هۆی ئەوەی وەک ناوێکی هەرە دیاری نێو خەڵک دەربکەوێت و، لەکاتی هاتنەپێشی کێشەو گرفتە کۆمەڵایەتیەکاندا هانای بۆ ببەن.
ئەو هەمیشە بەدوای چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگەدا وێڵ بووەو، لەپێناو ئاشتەوایی نێوان دووکەس یاخود دوولایەن ئامادەبووە دەیان کیلۆمەتر ڕێگە بەپێ ببڕێت، هەر وەک چۆن لەو کاتانەدا کەئۆتۆمبێل لەناوچەکەدا زۆر کەم بووە، چەندین جار لەرانیەوە بەپیادە چووە بۆ سەنگەسەر و ژاراوە و #قەڵادزێ# و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ڕانیە !.
خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز بووەو لەکاتی سوڵح و ئاشتەواییەکاندا هیچ کەس و لایەنێک لەڕێنمایی و ئامۆژگایەکانی ئەو نکۆڵیان نەکردووە.گەرچی داهاتی ژیانی تەنیا لەڕێ ی کەمێک کاری کشتوکاڵیەوە بە دەستی دەکەوت، بەڵام هەردەم وەک کەسێکی دەوڵەمەند دەبینرا، هەر لێ قەوماوێک ڕووی تێ بکردایە ئەگەر لەکەسانی تریش قەرزی بکردایە، بەنائومێدی بەڕێ ی نەدەکرد هەرچەندیش لەڕووی تەندروستیەوە کەسێکی لەش ساغ بووە، بەڵام تەواوی منداڵکانی (جگە لەکچێک) هەر بە منداڵی کۆچی دواییان کردووە. بەدرێژایی 60ساڵ ناوبانگی چاکەو گەورەیی عەلیە درێژ بەهەموو کوردستاندا بڵاو ببۆوەو خەڵکی بێ پەنا لەگشت لایەکەوە ڕوویان تێ کردووە.
لەسەر تاپای تەمەنیدا مرۆڤێکی سا ف و دڵکراوە بووە جۆرێک لەگرانی کەوتبووە کوردستانەوە (بەپڕشنگدارترین ساڵ لەژیانی عەلیە درێژدا ناو زەرد دەکرێت، چونکە لەوساڵەدا هەرچی سەروەت و سامانێک کەهەیبوو بەخشیە هەژارو نەداران و تەنانەت قەرزداریش بوەوە)
مخابن، دوای زیاتر لەنیو سەدە کاری بەرزو مرۆڤ دۆستانە، دوای خزمەتکردنێکی زۆر بەژیانی مرۆڤایەتی، ڕۆژی (24-04-1982) لەتەمەنی (75) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە لەرانیە کۆچی دوایی کرد.