هاوژینی مەلا ئەمین:
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سکرتێری ماڵی سوهرەوەردی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئایین و ئەفسانە.
Email: hawzin_amin@yaho.com or: suhaib.nadir@unvsul.edu.iq
F-number: (009647701571648)
لەدایکبووی (1973) یە. لە هەڵەبجە و لە خێزانێکی مەلازادە هاتۆتە دنیاوە، خوێندنی ئایینی (مەلایەتی) لەسەر دەستی باوکی و پاشان مامی (قازی جوانڕۆ، مەلا حەمە ئەمینی حسێنی کڵاشی) لە ئێران خوێندووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرەتایی ئیسلامی و پەیمانگای ئیسلامی هەڵەبجە خوێندووە. دوای ئەوەی کە لە (88) دا بەهۆی کیمیابارانی هەڵەبجەوە ئاوارەی ئەو وڵاتە دەبن دووساڵی ناوەندی لە قوتابخانەکانی ئێراندا دەخوێنێت و دوای گەڕانەوەی دوو ساڵی تر، لە ئامادەیی شۆڕش لە سلێمانی خوێندوویەتی و دواجار بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگای ئیسلامی هەڵەبجە وەرگرتووە و ساڵی (1997-1998) بڕوانامەی بکالریۆسی لە بەشی خوێندنی ئیسلامی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە و وەک یاریدەدەری توێژەر، لە هەمان بەش دامەزراوە.
جگە لەوە خاوەنی چەند بڕوانامەیەکی تەقدیرییە لە بواری فەلسەفەو مافی مرۆڤدا کە لە زانکۆو ڕێکخراوە جیهانی و ناوخۆییەکان و بەهۆی بەشدارییەوە لە کۆرس و پڕۆگرامەکانیاندا، وەریگرتوون، لەوانە یونۆپس و زانکۆی کارلتۆنی کەنەدا بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و خانەی حیکمەت بۆ لێکۆڵینەوەی فەلسەفی، کە ئەمانە چەند نموونەیەکی ئەو کۆرس و پڕۆگرامانەن کە بەشداریی تێداکردوون:
1 کۆرسێکی (48) کاتژمێری لە زانکۆی سلێمانی و بە هاوکاریی زانکۆی کارلتۆنی کەنەدی دەربارەی ئۆنتۆلۆژیای سیاسی و فەلسەفەی سیاسی (22/8/ 2001) .
2 کۆرسێکی (35) کاتژمێری لە بارەی پۆست مۆدێرنیزمەوە.
3 کۆرسێکی (30) کاتژمێری لە بارەی دوژمنە مۆدێرنەکانی ئەفلاتوون
4 کۆرسێکی (59) کاتژمێری لە بارەی فەلسەفەو هونەری فەلسەفاندنەوە.
5 کۆرسێکی (68) کاتژمێری لە بارەی عیشق و هونەری خۆشەویستییەوە. هەموو ئەم کۆرسانەی بە پلەی زۆرباش و کۆرسی هونەری عیشقی بە پلەی نایاب تەواوکردووە. ئەمە جگە لە بەشداری خۆی لە چەندین کۆنفرانس و کۆڕو ورکشۆپ و کۆرسی زانستیدا وەک وانەبێژ و قسەکەر، لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی و ئیسلامی سیاسییەوە، لە گەل ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ئەکادیمیای ئاساییش و پەیمانگای پەروەردەی مەدەنی و سیدی ئۆ و چەندین ڕێکخراوی دیکەدا و خاوەنی زیاتر لە (دە) ساڵ چالاکی وئەزموونە لەو بوارەدا.
لە ساڵی (2007) دا بڕوانامەی ماستەری لە فەلسەفەی و عیرفانی ئیسلامیدا، لە هەمان بەش و کۆلێج و بە پلەی زۆرباش وەرگرتووە، ماستەرنامەکەی کە لەلایەن ماڵی سوهرەوەردییە و بە زمانی عەرەبی بە چاپگەیەنراوە، بە ناونیشانی نظریە الحکمە الخالیدە فی الفلسفە الأسلامیە دراسە نقدێە تیوری حیکمەتی نەمر لە فەلسەفەی ئیسلامیدا، لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیی The perennial wisdom in the Islamic philosophy ە.
پاش وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەری پێدراوە، وانەکانی دەروازەیەک بۆ فەلسەفە و کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ و مێژووی هزری کۆمەڵایەتیی و کۆمەڵناسی زانین و کۆمەڵناسیی ئایین و فەلسەفە و لۆژیکی زانستی گوتووەتەوە. سەرباری ئەوەی کۆ بۆ چەند ساڵێک لە کۆلیژی هونەر، بەشی موزیک وانەی ئیستاتیکای گوتووەتەوە و لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی کۆمەڵناسی و بەشی فەلسەفەی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین و بەشی فەلسەفەی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەزموونی وانەبێژیی هەیە لە بوارەکانی دەروازەیەک بۆ فەلسەفە و زانستی کەلام و فەلسەفەی ئیسلامی و هزری ئیسلامیدا.
پاش تەواوکردنی بەکالریۆس، لە زانکۆی سلێمانی و کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان کە بووەتەوە بە یاریدەدەری توێژەر، بۆ چەند ساڵێک بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی دەروازەی ئاییندە بووە، لە زانکۆی سلێمانی و ساڵی (1999) بەهۆی نووسین و کۆڕو سیمینارەکانی لە بارەی ئیسلامی سیاسییەوە، ڕووبەڕوی کردەوەیەکی تیرۆریستی بووەتەوە و بەسەختی بریندار بووە. ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیریی هەڵەبجەیە، هەروەها دەستەی دامەزرێنەرو خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری دیدگا بووە، پاشان دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی توێژینەوەی ڕۆشنگەریو سەرنووسەری گۆڤارەکەی گۆڤاری ڕوانگە و ڕەخنەە و پاش ئەوەی کە بەهۆی ناتەبایی فیکرییەوە لەگەڵ دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە لە ئەو کۆمەڵەیە وازدەهێنن، گۆڤاری ڕیفۆرم و پاشکۆ عەرەبییەکەی الاسەڵاح دەردەکەن و خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری هەردوو بڵاوکراوەکەبووە.
ئەندامی سەندیکای ئەکادیمیان و یەکێتی مامۆستایانە و ماوەی (14 ساڵ) ئەزموونی خزمەتی هەیە لە فەرمانگەکانی میریدا، چ وەک یاریدەدەری توێژەر لە زانکۆ و جێگری بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە وەزارەتی ڕۆشنبیری ومامۆستا و بڕیاردەری بەش لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سلێمانی وئەندامی ئەنجوومەنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەڕێوەبەری تۆمارگای کۆلێج و نوێنەری مامۆستایان لە کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکان.
جگە لە کۆڕو سیمینارو کۆنگرە زانستی و ڕۆشنبیرییەکان کە بەشداری تێدا کردووە و ئەو وتارو توێژینەوانەی کە بڵاویکردونەتەوە، ئەزموونێکی دیاری لێکۆڵینەوە و نووسین و وەرگێڕانی هەیە لە بوارە جیاجیاکاندا، لەوانە:
وەرگێڕانی پەڕتووکی: الإسلام وأسول الحکم، نووسینی عەلی عەبد الرازق بە هاوبەشی لەگەڵ ئارام حاجی.
وەرگێڕانی پەڕتووکی: الخطاب الفلسفی للحداثة، نووسینی هابرماس.
وەرگێڕانی پەڕتووکی: جدل التنویر نووسینی هۆرکهایمەروئەدۆرنۆ.
وەرگێڕانی پەڕتووکی: العدالة کالانساف نووسینی جۆن ڕۆڵز
وەرگێڕانی پەڕتووکی: حدیث الطریقة بە هاوبەشی لەگەڵ هۆشمەن جەلال، نووسینی دیکارت
وەرگێڕانی پەڕتووکی: موساو یەکتاپەرستی فرۆید.
هەروەها خاوەنی چەند نووسین و توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە بە زمانی عەرەبی و کوردی لەوانە:
1 محاولات الفلاسفة المسلمین لتأسیل ثقافة اللاعنف، إبن ڕشد نموذجاَ) 7 200) . (مجلة بیت الحکمة/ بغداد) (توێژینەوەی ئەکادیمی)
2 التأویل وغایتة عند إبن ڕشد (2009) (مجلة العلوم الإجتماعیة، جامعة بغداد) . (توێژینەوەی ئەکادیمی)
3 التشبیه و التمثیل و التخییل کالیات للتأویل عند الزمخشری فی تفسیره الکشاف (2011) (مجلة جامعة تکریت للعلوم الإنسانیة (B) . (توێژینەوەی ئەکادیمی) .
4 فەلسەفەی ئیسلامیی، کیندیی و فارابیی (2015) (پەڕتووک) .
5 Investigation the Place of Imagination in Farabis Epistemological Theory. گۆڤاری زانستە کۆمەڵایەتییە ئاسیاییەکانی کەنەدا دا: ژمارە 11، 22. 2015. کە پاش وەرگێڕانی بە زمانی ئینگلیزیی بڵاوبووەتەوە.
6 ئایین ئەفسانە زانست. بە هاوبەشیی (2016) (پەڕتووک) .
7 زانستی کەلام (چاپی دووەمی 2016) (پەڕتووک) .
8 فەلسەفەی ئیسلامیی، فارابیی (2016) .
9 فەلسەفەی ئیسلامیی، ئیبن ڕوشد (2017) (پەڕتووک) .
10 پەڕتووکی ئیعتیزال، (2017) سەرپەرشتیاریی (پەڕتووک)