- لە سالی 1945 لەشاری هەولێر لەدایک بووە.
- دەرچووی کۆلێژی پۆلیسە لە بەغدا.
-1973 معاونی پۆلیس بووە لە کۆیە.
-1974 بۆتە پێشمەرگە.
-1975 پاش دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ شەهیدان ملازم جمال و ملازم حسن خۆشناو و ملازم سەید کەریم و ژمارەیەکی تری ئەفسەرانی شۆرش، ڕوویان کردۆتە سوریا و پەیوەندیان بە یەکێتی کردووەو لەمەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆرشی نوێی بووە.
-1979 ڕووی کردۆتە سوید و لەوێ نیشتەجێ بووە، تا مردنیش لە خەباتی کوردایەتی لە نێو ڕیزەکانی (ی.ن.ک) بەردەوام بووە.
هاوسەرەکەی ناوی مەزگین خانە وکوردی سوریایە، خوالێخۆشبوو دوو کچ و کورێکی لە دوای خۆی بەناوەکانی سۆزان و ئالین و ئالان بەجێهێشتووە.
-لە 2005 توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.
-رۆژی 29-03-2008 لە شاری ئۆپسالای سوید کۆچی دوایی کردووە.