هونەرمەند ژاڵە خەڵکی شاری #سنە# - ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەی 16 ساڵە کاری هونەری دەکا، تائێستا 25 گٶرانی لە 3 سی دی و یەک تاکە گۆڕانی تۆمار کردووە. لەدوایین سی دی گۆرانیەکی بۆ زیندانیانی سیاسی بەناوی(ڕێگا)، گۆرانیەکیش بۆ ژنان بەناوی (کامە وڵاتەکەی منە) و گۆرانیەکیش بۆ مناڵانی برسی جیهان بەناوی (هەی لایە لایە)، و چەند بەرهەمەێکی تر لەو سی دی یەداهەیە کە لەساڵی 2007 هاتەبازاڕەوە تۆمارکردووە.