مەلا مەسعود بێبەش لە پێشەکی دیوانەکەی خۆیدا بە کوورتی و پوختەیی بەم شێوەیە باسی لە ژیانی خۆی کردووە و نووسیویەتی: لە ساڵی 1932 لە شاری #هەولێر#دا هاتوومەتە دنیا.کوڕی حاجی عەبدوڵڵای شەنەغەییم. باوکم و باپیرانم لە خێڵی (#شوان#) ن. باوکم لە کۆنەوە هاتۆتە هەولێر و لە لای مەلا ئەبوبکر ئەفەندی (مەلا گچکە) خوێندنی ئایینی تەواوکردووە.
لەپاش ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لای مەلای گەورەی شاری #کۆیە# ماوەتەوە.لە ساڵی 1345دا دەستووری مەلایەتی پێدراوە و ئینجا هەر لە شارە خۆشەویستەکەی هەولێر و لە مزگەوتی گەورەی بازاڕدا بە خەتیب و پێش نوێژکەر دامەزراوە و لە ساڵی 1389 دا ئەمری خوای بەجێ هێناوە (لە (#25-05-1998#) لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە) .
لە ساڵی 1956ی زایینی دا بۆ یەکەم جار تەجویدی قورئانم گۆڕیە سەر زمانی شیرینی کوردی و لە ساڵی 1971دا بەشێکم لە دیوانەکەی خۆم بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی 1984دا هەندێک لە پێنج خشتەکەیەکانم بڵاوکردنەوە.[1]
شاعیر دەڵی:
مەرد بە نامەرد ڕێی بکەوێ گەر بۆی نە کا پێی مەردییە
مەردیش بەمەرد ڕێی بکەوێ گەر بۆی نەکا نامەردییه
لە شعری دڵداری دەڵێت:
لە عەشقی تۆ ئە زانم من نە جاتم
مەحاڵە تاوەکوو مابی حەیاتم
بە داوی زولفی هارووتت بەقوربان
دلم بەندە هەتا وەختی مەماتم
لە هەڵبەستی نیشتمانی دا دەڵێت:
کوردی بۆ حاشا دەکەی دایم لە قەوم و خوێش و کار
کوردی بۆ کورد نیم ئەڵێی ئەگریت ڕێگای چەوت و خوار
لە هەڵبەستێکی هەجوو-داشۆڕیندا دەڵێت:
حاجی حیزبابی تەرەس گەوادی کۆنە دوودەکی
حاجی ڕاستم پێ بڵێ حیزی لەکی یان باڵەکی
بۆم بەدەرکەوت مەزهەب و ئایین و دینت پارەیە
لازمە بتکەن بە تەمسیل کا حەمە و حاجی مەکی[2]