هونەرمەند لە دایک بووی گوندی (شۆشمێ) یە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات نێوان سنووری (تەوێڵە ونەوسوود) ، لە ساڵی 2000 وە لە وڵاتی سوید لە شاری (یۆتۆبۆری) دەژی، باوکی ئەم هونەرمەندە بەناوبانگ بووە لە ناو گۆرانیبێژەکانی هەوراماندا، ناوی (عەزیز خوسرەوی کە نەسراوبووە بە عەزەیەزن) ، زۆر گرانە لە وڵاتی نامۆییدا بژیت و هەمیشە خەونەکانت لە لای کوردستان بێت، فەرزین هەمیشە لە خەون و خەیاڵەکانی دا لای هەورامانەکەیەتی، هونەرمەندی هەورامی کاکە فەرزین پێشتر 2 ڤیدیۆ کلیپی تۆمار کردووە بۆ کەناڵە تەلەڤزیۆنە کوردییەکان، لەم ماوەی پێشوشدا گۆرانییەکی نوێی تۆمار کردوه، بە ناونیشانی (سوورە گوڵ) لە ئاوازو هۆنراوە و وتنی هونەرمەندی ناوبراوه، موزیک و دابەشکردنی لەلایەن هونەرمەند (سامان ساڵح ئەلیاس) ە و تۆمارکردن و میکسی دەنگەکان بەسەرپەرشتی هونەرمەند (دلێر نامۆ) یە، لە ستۆدیۆی (نامۆ) لە شاری (ئودیڤالا) تۆمارکراوه، ئەگەرچی گۆرانی وتن بە شێوازی هەورامی لە ئەوروپادا کەمە ؟ بەڵام کاکە فەرزین و گشت برا هەورامییەکان ئێمەی کوردیان بێبەش نەکردووە لە چڕاندنی ئاوازی هەورامی دا، فەرزین دەڵێت:- من بۆیە بەهەورامی گۆرانی ئەچڕم یەک لەبەر ئەوەیە برا سۆرانییەکان زۆربەیان بە سۆرانی ئەچڕن، دوو لەبەر ئەوەی من تەنیا بە هەورامی چڕاندنم زیاتر خۆم بە سەرکەوتو تر دەزانم، فەرزین زۆر عاشقی دەنگەکانی (برایانی کێمنەیی و بەتایبەتیی مامە عوسمان کێمنێی و پەخشە و جەمیل نەوسوودی و حەیدەر نۆتشەیی و فەتحووڵا جووانڕۆیی و زۆری تر لە گۆرانیبێژەکانی هەورامانه) ، بەرهەمی ئاییندەی کاکە فەرزین برتییە لە (سی. دی) ەیەکی نوێیه، 8 گۆرانی لە ئاوازی فۆلکلۆر و نوێ و تازەی لە خۆ دەگرێت. لە ئاییندەیەکی کەمدا دەکەوێتە بەردەستمان، ماوەتەوە بڵێن (فەرزین بەرۆماوە پەی هەورامانی، تا فەرزین و کەسانی تەر پێسە فەرزینی ما هەنێ، بەردەوام گۆرانی هەورامیما چنە مەبڕیا) (2)
دەس وەشێ و هیوای سەربەزی پەی کاکە فەرزینی داواکارێنمێ (3) .