لە #ڕواندز# – 1957 لە دایکبووە.
لە #زانکۆی موسڵ# بەکلۆریۆسی لە کیمیا وەرگرتووە.
چوار ساڵ مامۆستای ئامادەیی بووە (1980- 1984) .
دیبلۆمی باڵای لە ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان وەرگرتووە (2000- 2002) .
لە 1978 پەیوندی بە ڕێکخستنەکانی ی.ن.ک کردووە.
لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دەزگای ئەمنی ئێراقەوە بۆ دەرچووەو چووەتە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە.
لە ڕێکخستنەکانداو ڕاگەیاندنی ی.ن.ک لە شاخ کاریکردووە و لە پێشمەرگایەتی ماوتەوە تا ڕاپەڕینی 1991.
میدالیای زێڕینی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی پێ بەخشراوە.
لە ساڵی 1974 یەکەم بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
یەکێکە لە دەستەی دامەزرێنەی ڕۆژنامەی (#کوردستانی نوێ#- 1992) و دواتریش سەرنووسەری بووە.
لە یەکەم کۆبونەوەی دەرچوواندنی (الاتحاد) وەک بەڕێوەبەری نووسین و دواتریش جێگری سەرنووسەر کاریکردووە.
ئێستا سەرنووسەری ڕۆژنامە (الاتحاد) ە کە ڕۆژانە لە بەغدا دەردەچێت.
بەسەدان وتارو ستونی سیاسی نووسیوە بە هەردوو زمانی کوردی و عەربی-یەوە.
دوو پەرتووکی لەژێر چاپدایە بە زمانی عەرەبی و سێ پەرتووکی تریشی ئامادەی چاپکردنە.
زمانی کوردی و عەربی و ئینگلیزی و فارسی دەزانێت.
لە 2004 -2005 دا ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق (کۆمەڵەی نیشتمانی) بووە.
لە 2005 تاکوو ئێستاش، ئەندامی ئەنجوومەنی نۆینەرانی ئێراق و بڕیادەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری- یە.
وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستانە لە پەڕڵەمانی ئێراق.
بەشداریکردووە لە (23) کۆنگرەو سیمیناری نێودەوڵەتی لەسەر دۆسییەکانی ئێراق و کورد، لە ئاسیاو ئەفریقیاو ئەوروپاو ئەمریکا.
لە ساڵی 1991 ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوەوو دوو کوڕ و کچێکی هەیە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.