لە زمانی خۆیەوە:
لە ساڵی 1356ی هەتاوی لە شاری کامیاران لە پارێزگای کوردستان لە دایک بووم. ساڵی 1374 لەو شارە دیپلۆمی (ریازی- فیزیک) م وەرگرت. ساڵی 1379 ئەندازیاریی کۆمپیوتەر بەشی سەخت ئەفزارم، لە زانستگای عیلم و سەنعەتی تاران تەواوکرد. لە ساڵی 1378ی هەتاوییەوە پەیوەندیم بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گرت. ساڵی 1380 هاتمە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و لە ڕەزبەری ساڵی 1383 وەکوو ڕاوێژکاری کومیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردرامو لە کۆنگرەی چواردەی حیزب بۆ ئەندامەتیی کۆمیتەی ناوەندی دەنگم هێنایەوە و لە ڕەزبەری ساڵی 1387 وەکوو ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵ بژێردرام. لە ئۆرگانەکانی کومیسیۆنی چاپەمەنی، یەکیەتیی خوێندکاران، کومیسیۆنی ڕادیۆ و کومیسۆنی چاوەدێری خزمەتم بە خەباتی حیزبەکەمان کردووە.