لەم وێنەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە ئامۆژگاران و مامۆستایانی کورد لە حەوشەی وەزاڕەتی فەرهەنگی دەوڵەتی جمهووری کوردستان دەبینین. ئەم وێنەیە دەکرێ لە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردانی 1325 (ژووەنی 1946) دا هەڵگیرابێ. بۆ ئەوەش پشت دەبەستین بە ئاگادارییەک کە لە ڕۆژنامە کوردستان (ژمارە 57، چوارشەمۆ 22ی جۆزەردانی 1325/13ی ژووەنی 1946)دا بڵاو کراوەتەوە: " ئاغای ئیبڕاهیمی نادری کە یەکێ لە ئازادیخواهانی بە تینی کوردە واردی مهاباد بووە. ڕۆژئاوای 20/3/1325 لە ڕادیۆی کۆردستان نوتقێکی بە تینی خوێندەوە." بەوە ڕا دەردەکەوێ ئەم وێنەیە دوای دەست بەکاربوونی ئیبڕاهیمی نادری وەکوو بەڕێوەبەری ئیدارەی فەرهەنگ هەڵگیراوە.
لە سەر دەرگەی خانوەکە، ئاڵای کوردستان و پۆرترەی پێشەوا هەڵئاواسراوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەرهەمان شێوە پۆرترەی پێشەوا لە وێنەی بەڕێوەبەر، مامۆستا وشاگردانی مەدرەسەی نەغدەش دا هەیە (پێشتر لێرە دا بڵاو کراوەتەوە)، دەکرێ وای دابنێین لە سەردەمی کۆمار،لە مەدرەسە و دەزگا فەرهەنگییەکاندا ئەو شێوە پۆرترەیەی پێشەوا هەڵئاواسراوە.
لێکۆلەرەوەی کورد سەید محەمەدی سەمەدی لە کتێبەکەیدا بە زمانی فارسی " تاریخچە و مهاباد،چاپ اول،چاپخانە حیدری، بهار 1363(هەتاوی)" ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە ونێوی زۆربەی ئەو کەسانەی لە وێنەکەدان دیاریی کردووە. زانیارییەکانی بەڕێزیان بە دانانی ژمارە ڕادەگوێزینە ئێرە.
"هاوینی ساڵی 1325ی هەتاوی – خوێندنگەی پەهلەوی پێشوو (ماڵی ئێستای ئاغای قادری حەمیدی _ کتێبفرۆش). لە سەر بەشی سپی ئاڵاکە بە کوردی نووسراوە: (ئەنجومەنی پەروەریشی بیری کوردستان). بە سپاس لە مامۆستای خانەنشین و بەڕێز ئاغای مارفی فتووحی کە ئەم وێنەیەی لە بەر دەست نام.
ریزی پێشەوە لە چەپەوە بۆ ڕاست: یایەکان،1. سەمیعی،2.خەجیجی بابە سووری،3.زارای مەنگوڕی،4.فەریدەی زەندی.پیاوەکان،5.مەلا عەبدوڵڵای فازلی،6. ئیبڕاهیمی نادری (سەرۆکی ئەو کاتی فەرهەنگ), عەلی مەحمودی.یایەکان،8.ماوزەر بلەزادە،9. سەلتەنەتی داودزادە (کە هەر دووکیان مووسایی بوون)،10.وەجیهەی شوجاعی،11.ڕەعنای داودی
ڕیزی دوویەم لە چەپەوە بۆ ڕاست : 1.محەمەدی حەبیبی،2. سەمیعی، 3. نەناسراو، 4.مسگەری.5.محەمەد تۆفیق وردی.
6. عوسمان ؟ (کوردی عێراق)،7. عوسمان دانیش، 8. نەناسراو، 9. عەبدوڵڵای سەڵاح زادە، 10. عەلی گوڵجەبینی، 11محەمەدی سیگاری 12. فەریقی، 13.عوبەیدی موبەلیغی، 14. نەناسراو، 15. مارفی فتووحی
ڕیزی سێیەم لە چەپەوە بۆ ڕاست:1. نەناسراو، 2. حوسێنی فتووحی،3.فەهیمی، 4.قاسمی حیجازی، 5.کوردێکی خەڵکی سۆڤییەت، 6. غالیبی دەباغی، 7. مەحمودی خادیمی،8. محەمەدی سیدقی، 9. سەعیدی کەریمی، 10.مەلا ڕەحیم، 11. سەیفوڵای نانەوازادە.
رێزی دواوە لە چەپەوە:1. حەسەنی کاکاغازادە، 2. سەید محێیدینی نیزامی،3. محەمەدئەمینی دانیش پەژوو، 4. عەلی سەرهەنگی