ساڵی 1977 لە شاری پاوە سەر لە دایکبووە. بەکالەریۆسی زانستی قورئانی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە و تەکنیسیێنی کۆمپیووتەری هەیە و خولی دەرهێنەری سینەمای لە ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران نووسینگەی تاران تەواوکردووە.
کوورتە فیلمی مافوورەی دار لە گوندێگی کوردی لەلایەن عەبدولڕەحمان میرانی وێنە گیراوە، ئەم فیلمە چیرۆکی دانیشتووانی گوندێک دەگێڕێتەوە کە دارەکانی پردی گوندەکەیان لە بەر هاتنی سێڵاو خراپ بووە و خەڵکانی ئاوایی پەیوەندیان لەگەڵ دەرەوە نەماوە. هەندێک لە خەڵکی ئاوایی بەسەختی لە شوێنی دوور داری بۆ دێنن و سەرلەنوێ ئەم پردە نۆژەن دەکەنەوە.
ئەم فیلمە هەوڵ و تێکۆشانی بێوچانی خەڵکی گوندێک لە کوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە بە شێوەیەکی شاعیرانە و هونەری و فەنی دەیانەوێت پردی گوندەکەیان نۆژەن بکەنەوە.
کوورتە فیلمی دیکۆمێنتی مافوورەی دار پێشتر لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆری نێونەتەوەییدا نمایش کراوە و چەندین خەڵاتی گرینگیشی بەدەستهێناوە، لەوانە:
تابڵۆی فەخری و میداڵیای نوقرەی یونیکا لە 69مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کۆمەڵەی دەرهێنەرە ئاماتۆرەکانی سینەمای دنیا، ساڵی 2007.
نیشانی ورچی نوقرەیی لە 36مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نەتەوەکان لە شاری ئۆبنزە لە وڵاتی نەمسا، ساڵی 2008.
خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی کامزیک لە وڵاتی ئیسلۆڤاکیا، ساڵی 2008.
خەڵاتی دووەمی بەشی کێبڕکێی نێونەتەوەیی 25مین خولی فیستیڤاڵی کوورتە فیلمی هامبوورگ، ساڵی 2009.
خەڵاتی تایبەتیی بەشی کێبڕکێی 57مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کوورتە فیلمی ترێنتۆ Trento لە وڵاتی ئیتالیا، ساڵی 2009.
خەڵاتی یەکەمی بەشی کێبڕکێی نێودەوڵەتی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کۆرتۆ پۆتێرۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا، ساڵی 2009.
ئەم فیلمە هەروەها لە چەندین فیستیڤاڵی کوورتە فیلمی ناوخۆی وڵاتی ئێرانیش خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە:
پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی فیلمی ئومێد لە شاری شیراز.
تابڵۆی فەخری لە زانکۆی تاران.
پلەی سێیەم لە فیستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتی کیش.