شەوی نەورۆزی ساڵی 1336 هەتاوی لە شاری #سەقز# لە دایک بووە، دوای چوونە قوتابخانە و وەرگرتنی دیپلۆم و سەربازی لە ئیدارەی بیمەی خەدەمات دەرمانی شاری سەقز وەک مووچەخۆر دامەزراوە و ژیانی هاوبەشی پێک هێناوەو خاوەنی دوومنداڵە.
دەسپێکی هونەری کاک محەمەد لە ساڵی 1354 و55 وە بوو کە خانەی فەرهەنگ وهونەری سەقز بە سەرپەرشتی حەبیب ئەڵڵانیکبین دەسبەکارببوو کە لەوێ بەڕێزان ڕەشید فەیزنژاد و ڕەسووڵ میرازاپوور و بەڕێزانی دیکەچالاکی هونەری یان ئەنواندو کاک محەمەد ئەفشاریش لەو لاوە دەنگخۆشانەی شاری سەقز بوو کە بە ئەشقەوە بەشداری کۆڕوکۆبوونەوە هونەری یەکانی ئەوکاتی خانەی فەرهەنگی ئەکرد.
هونەرمەند محەمەدئەفشاری شارەزای ئامێری (زەرب وسێ تار) ەلە گەلێ کۆنگرەو سیمینارو فستیواڵە هونەری یەکانی نێوخۆی وڵات و هەندەران وەک گۆرانیبێژ بەرنامەی هونەری پێش کەش کردووە وەک دەنگ ورەنگی مەهاباد، سنە، تاران. بەشی کوردی بەرنامەکانی تاران بەرنامەگەلی دەنگ ورەنگی بەشی کوردی سنە وەک (مانگەشەو، هەڵبەست وگۆرانی، گوڵبژێر.
هەروەها سەفەرێکی وڵاتە ئەوروپایەکانی کرد کە لە وڵاتی بلژیک بە بەشداری مامۆستا گۆرانی موزسیون وهاوڕێیانی بەرنامەیەکی لە دەنگ ورەنگی میدیا ی ئەوکات پێش کەش کرد.
چەند کونسێرتی هونەری لە شارەکانی سەقز، بۆکان مەهاباد بەڕێوە بردووە لە یەکەمین فستیواڵی ئوستانی (سەیدعەلی ئەسغەری کوردستانی بەشداری چالاکانەی کردووە
لە کۆنگرەی مامۆستائەرگەوازی زانکۆی پەیام نووری ئیلام بە هاوکاری تیپی مۆسیقای سەقز بەرنامەی پێش کەش کردووە.
لە کۆنگرەی فەرزانەگان کە لە لە شاری سنەو بە سەرپەرشتی حسێن یووسف زەمانی بەڕێوەچوو بە بەرهەمەوە بەشدار بووە
لە فستیواڵی فولکلۆڕوناوچەیی ناوەندی شاری شیرازیش وەک گۆرانیبێژێکی کوردبەشداری چالاکانەی کردووە.
کاک محەمەد ئەفشاری وەک گۆرانیبێژێکی شارەزای دەستگا مۆسیقی یەکان سەبک وشێوازی تایبەت بەخۆی ونزیک هونەرمەند خالەقی هەڵبژاردوە و زۆرتر باوەڕو ئیمانی بەوەیە هونەرمەند چۆن بەرهەم پێش کەش بکات، نەک چی بڵێت!
ئەو گۆرانی یانەی کە هونەرمەند محەمەد ئەفشاری پێوە ئەناسرێتەوە بەشێکیان بریتین لە: (نەسیمی سەردی پاییزی، چەنگ وعوودونەی، سۆزی ئەوین، بلوێری شوان) .
بەرهەمگەلی وەک (بلوێری شوان، گوڵێکم بوو، شۆڕەکیژ...) چەند گۆرانی یەکی تازە و پێش کەش نەکراون کە بەهیوایە بەم زوانە پێش کەش بە شەیدایانی گۆرانی ڕەسەنی کوردی بکات.[1]