ساڵی 1314 لە شاری سەقز لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە شاری سەقز دەست پێ کردووە و دواتر دوای فەتی باوکی ماڵیان چوەتە تاران و لە مەدرەسەی دارولفنوون دیپلۆم وەردەگرێت و دواتر لەکۆلیجی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی زانکۆی تەورێز وەرگیراو توانی لیسانس وەربگرێت.
دوای سەرکەوتنی لەو قۆناغەدا گەڕاوە شارەکانی سەقز و سنە و بووە مامۆستای قوتابخانەکانی شار کە 30 ساڵی خایاند لەگەڵ ئەوەیش دا لە مزگەوتی دێمەکارانی شاری سەقز بەردەوام دوانیوەڕۆیانە بە تایبەت ڕۆژانی هەینی فێرگەیەکی ئایینی بۆ دۆستان وگەنجانی هۆگری عیرفان و تەسەوف کردبووەوە کە دەورێکی باشی هەبوو لە پەروەردەکردن و پێگەیشتنی لاوانی ئەوشارەدا ئێستەیش هەر کات ناوی مزگەوتی دێمەکاران دێتە ناو یادێک لە بنەماڵەی شیرازی دەکرێت ئەو مزگەوتە پێشتریش جێگەو خەڵوەتگای مەرحوومی باوکی مامۆستا شیرازی بووە بە ناوی حاجی عەبدوڵڵا شیرازی... ئەم عارفە لە خواترسەی دەڤەری سەقز بە داخەوە لە ڕێکەوتی 19/6/1368هەتاوی لە بیمارستانی بابەک ی شاری تەورێز کۆچی دوایی کرد.
تەرمی مامۆستا شیرازی بە بەشداری کەسایەتی یە فەرهەنگی یەکان وقوتابی یەکانی وهاوڕیانی مامۆستای بە کۆڕی زکرو دەف لێدان سەرەڕای هەبوونی ماشێن هەر بە شانی خەڵکەوەوە هەتا گۆڕستانی گشتی شار بەڕێ کرا
لە ساڵی 1374 دا یادوارە و کۆڕێک بە یارمەتیی ئیدارەی ئیڕشادی سەقز بۆ مامۆستا ڕەسووڵ شیرازی گیرا کە لەودا کۆمەڵێک نووسەری سەقزی مستەفا کەیوان، فاتێح محەمەدی نامۆ، حەسەن ئەمینی، دەروێش فەهیمی، مستەفا ئاسوور. و گەلێ کەسایەتی دیکە وتاریان پێش کەش کرد. هەروەها کۆڕێکی مۆسیقا بە سەرپەرشتی هونەرمەندی پەنجە ڕەنگینی سەقز مامۆستا ڕەسووڵ میرزاپوور کە چەند ئاهەنگیانبە شیعری مامۆستا وە پێش کەش کرد. هەرلە سەردەمەیشدا بوو یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز کە پێشتر کوشتارگایان پێ ئەوت بە ناوی مەرحووم استاد شیرازی ناوزەدکراوە.
لە بەرهەمە فکری و ئەدەبی یەکانی مامۆستا شیرازی پەڕتووکێک بە ناوی زمزمەی موحیبەت کە شیعرو نامەکانییەتی... کە لەسەر ئەرکی بەڕێز و هەڤاڵی سەردەمی خۆی کا ک محەمەدئەمین هوشمەند وبنەماڵەکەی چاپ وبڵاوبوەتەوە. کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەیشی ماون کە هێشتا چاپ نەکراون.