ساڵی 1316ی هەتاوی لە گەڕەکی سەرپەچەی شاری سەقز لە دایک بوە خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی حیکمەت دەست پێ کردووە خوێندنی ناوەندی لە تەنیا قوتابخانەی 3کلاسەی شاپووری ئەوکات تەواوکردووە دواتر لە ساڵی 1332 هەتاوی لە دانشسەرای کشت وکاڵی شاری ورمێ وەرگیراوەودەرسی خوێندووە و دوای تەواوکردنی
دەورەکەی لە ساڵەکانی 34- 35 دا وەک مامۆستا چوەتە شاری بانە و وانەی بە قوتابییانی ئەوشارە وتوەتەوە، هەر لە درێژەی ئەم خزمەتانەدا لە شاری سەقزیش هەتا کۆتایی بڕیارەکەی کە پێنج ساڵ بوو لە شاری بانە وسەقزدا وانەی وتوەتەوە لە ساڵی 1339 - 1340 هەتاوی دا لە دانشسەرای عالی تاران وەرگیراوە و دوای وەرگرتنی لیسانسی پەروەردە و بارهێنان دیسان بەدەستی پڕەوە گەڕاوەتەوە زێدەکەی واتە شاری سەقز و دەستی کردووە تەوە بە وانە وتنەوە لە قوتابخانە دواناوەندیەکانی سەقزدا.
لە ساڵی 1349 دا لە ئەزموونی یەکەمین خولی فەوقەلیسانسی بارهێنان وپەروەردەی زانکۆ ی علوم تەربیەتی تاران وەرگیراوەو لە دوای تەواو بوونی بۆ ماوەی ساڵێک لە زانسگەی فەنی نوشێراونی شاری بابل لە ناوچەی مازندەران وانە دەڵێتەوە پاشان دەگەڕێتەوە شاری سەقز کە دەبێتە بەرپرسی پەروەردەوبارهێنانی شاری سەقز کە هەتا کات وسەردەمی خانەنشین بوون هەر لە شاری سەقز نیشتەجێیەو لەم ماوەیەشدا مامۆستایەتی زانکۆی لە بواری علومی تەربیەتی و ڕەوانناسی لە زانکۆی ئازادو پەیام نووری سەقز و شارەکانی دەوروبەر
بەوپەڕی باشی بە جێ دەگەیەنێ و هاوکات لە ناوەندی ڕاوێشکاری بنەماڵە کە دەفتەرەکەی لەنێو شآری سەقزدایە سەرقاڵی خزمەت کردنە.
مامۆستا عیرفان ساحێبی جیا لە ئەرکی مامۆستایەتی بوون چەن بەرهەمی بەکەڵکیشی پێش کەش بە پەڕتووکخانەی کوردەواری کردووە کە بریتین لە :
قصەگویی ونمایش خلاق در تربیت
خانوادە و شکوفایی خرد کودک
افسانە های ڕوستایی و فولکلورهای منطقە سقز
پژوهشی در فولکلور کردی (وەرگێڕان)
هەروەها گەلێ وتاروبابەتی بەکەڵک کە لە گوڤار و ڕۆژنامەکاندا چاپ وبڵاو بوونەتەوە، هەر ئەم مامۆستا پایە بەرزە لە دوای خانەنشین بوونیشی ئەتوانین بڵێین چالاکتر بوەو بە خۆشی یەوە دەستی بەرنەداوەتەوەو دانەنیشتوە بەڵکوو زۆر شێلگیرانە بەردەوامە لە چالاکی وخزمەتگوزاری باشتر بەتایبەت بە چین وتوێژە گەنجەکانی گۆڕەپانی زانین و خوێندەواری لە زانکۆ و
کۆڕ و کۆبوونەوەکان دا بە شێوەیەک کە لەم ڕۆژانەدا لەنێو شاری سەقز کەم کۆڕوکۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی وزانستی ئەبینین کە بەڕێز مامۆستا عیرفان ساحێبی بەشداری تێدا نەکردبێ و لەودا بە باشترین شێوە وتە بێژی یان وتاری پێش کەش نەکردبێت!