ساڵی 1350هەتاوی لەشاری سەقزلەدایک بو وەولە ساڵی 1369هەتاویدا بانگی مۆسیقای بە گوێداهەڵدراوەولەخزمەت مامۆستایان"عەزیزسەیفی"رەزا ڕەزایی"مەجید کیانی"سەعید سابت" وانەی وەرگرتوەو قوتابی مۆسیقابوە دواترلە ساڵی 72دابەهۆی ئەشق وهۆگری یەکی زۆر بەمۆسیقا بەتایبەت ئامێری "سەنتوور" بوەتە مامۆستاولە ڕێگەی خانەی فەرهەنگەوە لەشارەکانی سەقزوبانە وانەی مۆسیقای بە هۆگرانی سازی ڕەسەنی "سەنتوور"وتوەتەوەکە ئێستایش لەگەڵیدایە.
ئەوچالاکی یانەی کە هەتا ئێستا بوونەتە بەڵگەی کارو کۆششی ئەم هونەرمەندە بریتین لە:
بەڕێوەبردنی کۆڕێک لەگەڵ گورووپی "زێویە لە شارەکانی سەقز،بانە،بۆکان،.
هاریکاری و یاوەری بەڕێوە بردنەکانی کۆڕی مۆسیقای"نیشتمان"کۆڕی مۆسیقای "هوره"کۆڕی مۆسیقای "زێویە.
بەشدارلە فستیواڵی فەجری تاران لە سالی 74دا.
بەڕیوەبردنی کۆڕێکی مووسیقی لەگەڵ کۆڕی مۆسیقای جەوانانی پارێزگای کوردستان لە کونگرەی فەرزانەگانی کورددا لە شاری سنە ساڵی 75
بەشداری لە کونسێرتێکی بەڕیزانی گورانی بێژ "محەمەدی ئەفشاری"سدیقی زوهری"
بەشداری فستیواڵی مۆسیقای کوردی لە شاری مەهاباد لە گەڵ کۆڕی هونەری"زێویە" بە گۆرانی بێژی هونەرمەند بێهنام تاهیری
هاوکاری بەردەوامی بنکەکانی فێرکاری هونەری مۆسیقای"لاوژە"و"هۆرە"لە شاری سەقز.
بە هۆی حەزوخۆشەویستی یەک کە بە کولتووروفەرهەنگ وهونەری ڕەسەن هەیبوەوئێستایش هەیەتی کە وشەی"زەڕتوشت وزێویە وهۆره" لە پێناسەکەیدا بەیانکەر و ئاوێنەی باڵانوێنی دڵ ودەروونیەتی،لە ساڵی 75 دا گەیشتە ئەوقەناعەتە کەوا بنکەیەک یاخود سەنتەرێکی فەرهەنگی هونەری دابمەزرێنێت کەهەرئەوبیرۆکە بەرزە بەناچاری تەنیا شوێنێک بە ناوی"فەرهەنگستانی زەرتوشت"ی لێ هاتەبەرهەم کەتێدا کتێب ودەقەباڵاکان و کەل وپەلی خوێندەواری وکەرەسە وپێداویستەکانی خوێندنی زانستی بۆسەرجەم قۆناخەکانی خوێندنی تێدا دابین کراوەوبو وەتە مایەی خۆشحاڵی و هۆکاری ئاسانکاری کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەت هۆگران وئەویندارانی فەرهەنگ وئەدەب وهونەری ڕەسەن وزانستی وتازەترین بڕیاریشی سازکردنەوە و ڕازاندنەوەی گۆڕی هونەرمەندی بێ ناز کەوتووی سەقز خوالێخۆش بوو"سەی محەمەدی سەفایی "یە کە هیوادارین هەرواخزمەتکاری فەرهەنگ وهونەری کوردەوای بن.