لەناوچەی سەرشیوی سەقز دوو دۆستی دێرین و بەفرین، واتە نەکەرۆز و شاخی ڕووش لە نێوان خۆیاندا جۆلانەیەکی سەوزەچنی ژیانیان بۆگوندێکی شەرمەون ودڵ پڕلەهەست و سۆز هەڵخستوە کە پێی دەڵێن کەس نەزان،
کەس نەزان ئەو گوندە پڕجۆش و خورۆشەیە کە بەدرێژایی مێژوو ئەدیب و مامۆستا و زانا و سەرداری مەزنی وەک شێغ ئەسعەدی لە لانکەی خۆیدا پەروەردەکردوە کەیەکێکی دیکە لە بەرەی دیمەنی ئەورەزوباغ وهەردونزارەی ئاوایی کەس نەزانی سەرشیوی سەقز بەڕێزمامۆستامەلامحەمەدی سووتاوە کە خاوەن هەستێکی زەریفی شاعیرانەوخو ورەوشتێکی پاک وبی خەل وغەشی کوردەواری یە.
مەلامحەمەدعەلاییسووتاوکوڕی مامۆستامەلاشێخ نەجمە دینی کەس نەزانە وساڵی 1324هەتاوی لە گوندی کەس نەزان هاتوتە دونیاوە وەک خۆی باسی دەکا بابی کەلەگەڵ شاعیری سەقزی مەرحووم مەلاکەریمی زاری دۆست وبرادەری گیانی گیانی ئەبێت کاتێک مامۆستا لەدایک ئەبێت مەلاکەریمی زاری لەپشت یەکێک لە کتێبەکانی باوکی مێژووی لەدایک بوونی بەم شێوەدەنووسێتەوە کەدەڵێت:
چون لەدایک بوو لەقوربانەدا
شێوەی زەبێحی هەس لەشانەدا
خسووس کەهاوناوفەخری عەرەب بێ
ئەبێ سەرچاوەی عیلم وئەدەب بێ
خاتربۆتاریخ واخەبەریدا
باخی ئومێدم بەدڵ بەریدا
کە بەحیسابی ئەبجەد ئەکاتە 1361کۆچی مانگی بەرانبەربە1324هەتاوی.
مامۆستا دوای فەوتی یەک لەدوای یەکی دایک و باوکی بۆفێربوونی عیلم وزانین بەپێی باوی سەردەم بەتایبەت بۆ منالانی هەژاروبێ دەرەتان ڕووی کردوەتە حوجرەولای مامۆستایان بوەتە فەقێ ویەکەم گوندی دەسپێکی ژیانی فەقێەتی مامۆستا گوندی پیرۆمەران بوە لەناوچەی گەورکی سەقز پاشان چوەتە گوندی مامەشاودواترگوندەکانی ناوچەی بانەوسەردەشت وتەنانەت ئەودیوکەکوردستانی عێراق بێت شاروناوچەکانی ئەوێش گەڕاوە یەک لەوانەشاری کۆیە بوە کەلەوێ لەخزمەت زۆرمامۆستادا وەک باوکی بەڕێزدوکتورفوادمەعسووم وباوکی بەرێزعەدنان موفتی داشانازی فەقێیەتی بوە وپاشان لەساڵی 1344هەتاویداگەڕاوەتەوە ناوچەی سەردەشت لەگوندی قوڵتێلەخزمەت مامۆستایەک بەناوی حەیاتی بوەتەفەقێ وهەستیشی بەهەستیاری لەخۆیدا کردوە هەربۆیە شێعری هۆنیوەتەوە هەتائێستادوودەفتەری لە گەنجینەی ماڵی خۆدائامادەوچاەوڕوانی چاپکردن داناوەونازناوی سووتاویشی بۆخۆی هەڵبژاردوە لەبەرئەوەی دەڵێ: لەگوندی کوڵەسێی سەروو هاوین بوو حوجرەکامان گواستبەوەسەربانی ماڵێک لەوێداچەند فەقێ بووین کەپرێکمان سازکردبوو ڕۆژێک لەبەرکەمتەرخەمی خۆمان ئاگری گرت ئەمنیش کتێبەکانمی تێدابوو بەهەرشێوەیەک بوو هەندێکیانم ڕزگار کرد بەڵام هەردوودەستم سووتا لەورۆژەوە لای هاوڕێیانم بوومەتەسووتاو!...دواتر لەگوندەکانی باسکی کۆڵێ فەقێیەتیکردوەومامۆستایش بو وە جیا لەمەلایەتی مامۆستا،بۆبژێوی ژیانێکی سەربەخۆ لەماڵەکەی خۆیدا ئێستایشی لەگەڵ بێت خەیاتی کردوەلەساڵی 1357دا لەلایەن برادەرێکی زیندانی یەوە فێری کڵاو چنینیش بوە، لەساڵی 1351دا بۆدووهەمین جار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوەوخاوەنی سێ کوڕوسێ کچە وبەخۆشی یەوە ئێستایش هەرهەیە ولەگوندی هێجانان دادەنیشێ ومامۆستای مزگەوەتی هەرئەوگوندی هێجانانیەلەبناری شاخی ڕووشی سەقز.
مامۆستالەبیرەوەریەکانیداباسی دەکاودەڵێ: لەساڵی 1345 داکەلەگوندی کۆڵەسێی ژوورووبووم دۆستێکی برادەرم بووکە قاوخانەی هەبوو وخەڵک بەتایبەت غەریبەهاتووچۆی دەکردودەچوونەئەوقاوەخانە کە خاوەنەکەی ناوی شێخەی حاجیلە بوو تازە زەفت وگرامافۆن وشتی وابە وڵات داهاتبوو کە ئەوشریتی گۆرانی وێژانی هێنابوو وبۆ خەڵکی ئەگرت وگوێیان لێ دەگرت، ڕۆژێک کوڕێکی بوو منداڵ بوو بەناوی عومەرکەپێم وابێ ئێستەلەوڵات دانەبێت ناردیە شوێنم وگوتی: کاک محەمەدی ماملێ هاتوە ئەتۆیش کەشێعران دەڵێی یان بۆخۆت وەرە یان چەند شێعرێکم پێ بدە هەتا بۆێ ببەم... ئەمنیش دووشێعرم پێ دا وبردیەلای هونەرمەند،خوالێخۆش بوو کاک محەمەدی ماملێ کە دواتر هونەرمەند سەی عەلی سەردەشتی یەکێکیان بەناوی کاروانی شادی دەکاتە گۆرانی وبڵاوی دەکاتەوە وکاک محەمەدی ماملێش شێعرەکەی دیکە بەناوییارەکەی بێ مروەتم دەکاتە گۆرانی وبڵاوی دەکاتەوە.