توسنێ ڕەشید
ساڵی 1941، لە گوندی کورەکەند لەدایکبووە، کە دەکەوێتە ناوچەی ئێچمیادزین لە ئەرمینیا.
تا پۆلی چواری ئامادەیی لە قوتابخانەی گوندەکە خوێندوویەتی، دواتر لە قوتابخانەی گوندی دراوسێ کە گوندی ئەرمەنییەکان بووە درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵی 1964 فاکەڵتی فیزیا-بیرکاری لە پەیمانگای پێداگۆژی یەریڤانی تەواو کردووە. ساڵی 1975 تێزی دکتۆراکەی نووسیوە و دەبێتە دکتۆری کیمیا. ساڵانێکی زۆرە لە زانکۆی یەریڤان و پەیمانگاکانی ئەکادیمیای ئەرمەن کاری زانستی دەکات و چەندین بابەتی زانستی بڵاوکردۆتەوە. یەکەم بابەتی لە ڕۆژنامەی ڕیا تازە لە ساڵی 1961 بڵاوکرایەوە. لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە زۆرێک لە وتار و شیعر و چیرۆکەکانی لە ڕۆژنامەی ڕیا تازە و لە ڕادیۆی یەریڤاندا بڵاودەکرێنەوە. بۆ ماوەی 12 ساڵ بابەتەکانی لە ڕادیۆی یەریڤان لە ژێر ناوی ئینسایکلۆپیدیای کوردی پەخش دەکران. ئەو بابەتانە لەسەر مێژوو و ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و پرسەکانی کوردایەتی بوون. توسنێ ڕەشید لەژێر کاریگەریی شۆڕشی باشووری کوردستاندا لە ساڵی 1963 لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێکانی کۆمەڵەیەکی کوردی لە یەریڤان دامەزراند. لەو کاتەدا یەکەم کۆمەڵەی نیشتمانی بوو لە سەرانسەری یەکێتی سۆڤیەتدا.
بەرهەمەکانی:
Kilamê Rê (helbest, 1975)
Zozan (helbest, 1984)
Nîvro (helbest, 1987)
Siyabend û Xecê (şano, 1988)
Şeva bê xew (çîrok, 2000)
Ji bo bîranîna Qanatê Kurdo (tevî Husên Hebeş, 2000)
Êzdiyatî Oleke Hê Jî Nenaskirî (lêkolîn,? 2004)
Min bêriya şevên spî kiriye (çîrok, 2005)
Mestûre, Serê Hêjayî Tac Bû (romana dirokî,2005)
Hin berhemên A. Pûşkîn, L. Tolstoy, A. Çêxov, A. Bûnîn, A. Voznêsênskî, A. Îsahakiyan, P. Sêvak wegerandine zimanê kurdî û çap kirine.