ساڵی 1336ی کۆچی بەرانبەر ساڵی 1957ە لە سەرەتای شەڕی یەکەمی جیهانییەوە لە شاری سەقز لەدایک بووە بە پێی باوی سەردەم لە حوجرەو لای مەلاکانی ئەوکات چوەتە بەر خوێندن کە بۆ ئەم مەبەستە گەلێ گوند و شار و ناچە و ئەمدیوەو ئەودیوی کردووە کە لەو شوێنانە ئەتوانین ئاماژە بکەین بە:سەقز، گوندی ساحێب، لای سەقز گوندی گەرماویان، گوندەکانی باخچەو سەر باخچە لەلای بۆکان، .....ولە ساڵی 1313 چو وەتە گوندی تاڵە جەڕ لە سەرشیوی سەقز لە خزمەت مامۆستا شێخ محەمەدی مەردووخ قزڵبڵاخی سەرف ونەحو تەواوئەکا هەرلە ڕێگەی ئەو مامۆستایەشەوە بو وتە هۆگر و خولیای شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، کە ئەو مامۆستا مەردووخە وەک شێخ نافێع باسی لێ دەکا ئاغاکانی تاڵەجەڕ بەتایبەت ئاغە ساڵەی سوڵتان پەنا زۆر ڕێز و حورمەتیان دەگرت، یەکێک لە هاندەرەکانی شپرزەی شاعیرە.
هەر لە ساڵی 1313دا پەڕیوەی باشووری کوردستان دەبێت لەوێ لەگەڵ شاعیرانی وەک: پیرەمێرد، فایەق زێوەر، قانع، موفتی پێنجوێنی، شێخ لەتیف، و...... ئاشنا دەبێت وسەردەمێک هاوکاری ڕۆژنامەی ژیان و ژینەکەی پیرەمێرد ئەکا لە ساڵی 1936زایینی دەبێتە سەربازی سوپای ئێراق و لەوێ دادەمەزرێ و لە ساڵی 1320 قەزیەی (شەەریوەری20) ئەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای زیندان بوون ژیانی ئاسایی دەسپێ ئەکاتەوە و لە شێرو خورشیدی ئەوکات دادەمەزرێ. شێخ نافێع تەنیا شاعیر نەبوو وە بەشی زۆری چالاکییەکانی ڕێکخەر و هاندەری هۆگران وئەویندارانی شیعر و ئەدەبی کوردی بەگشتی بووە ئەویش لەسەردەمە تاریک وبێ دەرەتانەکەی شاهەنشاهیدا کە ناکرێ ناوی لێ نەبرێ وەک خۆی باسی لێ دەکرد: لە تارکستانێکدا ئەوان شەمعی شیعری کوردی یان دائەگیرسان باس کردنی باسی سەربوو.
لە بەرهەمی ئەدەبی دا ئەوەی لەبەردەست دابێت دیوانە شیعرێکە بەناوی (گردوکۆ) کە ساڵی 1995زاینی لە وڵاتی سوید چاپ کراوە مخابن ئەم کۆڵەکە و هاندەر و دڵسۆزی ئەدەب وهونەری کوردییە لە ڕۆژی چواری بەفرانباری 1377 لە شاری سەقز ماڵاوایی لەژیان وماڵ وخێزانەکەی کرد.